حاتم عه‌موور گۆرانیبێژی ناوداری مه‌غریبی، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری كه كلیپێكه به‌ناوی (متبدلتش) له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یویتوب بڵاو كرده‌وه.
به‌رهه‌می "متبدلتش"ی حاتم له ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عات ته‌نیا له یوتیوب، زیاتر له 785 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه، كه كلیپێكی چوار خوله‌ك و 32 چركه‌ییه، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ئاوازدانانی "ئاده‌م باتیچ" و ڕێكخستنی عومه‌ر سه‌باغ و ده‌رهێنانی كه‌وسه‌ر ته‌رحزه‌وییه، دابه‌شكردنی دیجیتاڵی له‌لایه‌ن وه‌ته‌رییه‌وه بۆ كراوه.
عه‌موور كۆتا به‌رهه‌می كلیپێك بوو به‌ناوی (باقی) 2022 مانگی ته‌مووز بڵاوی كرده‌وه، كلیپه‌كه‌ی ئه‌و كاتیشی زیاتر له 14 ملیۆن بینه‌ری هه‌بوو.
حاتم عه‌موور له‌دایكبووی 29ی ئابی 1981ـه، گۆرانیبێژێكی گه‌نجی مه‌غریبییه. هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی هیند تازییه و ئاوازدانه‌رێكی ناوداری عه‌ره‌به، له ساڵی 2019ه‌وه تووشی شێرپه‌نجه بووه. ئێسته ئه‌و كوڕه هونه‌رمه‌نده به‌هۆی ناوداری و كاره خێرخوازییه‌كانیه‌وه، باڵوێزی براندی ئۆپۆیه.