چای یه‌كێكه له خواردنه‌وه زۆر گرنگ و به‌ربڵاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زۆربه‌ی خه‌ڵك له زۆر كۆمه‌ڵگه و كولتووره جیاوازه‌كان، رۆژانه چای ده‌خۆنه‌وه و له رووی پزیشكیشه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه چای چه‌ندان سوودی گرنگی بۆ مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت، به‌تایبه‌ت سوودی زۆری بۆ چالاككردنی سووڕی خوێن و پاراستنی مێشك و به‌هێزكردنی به‌رگریی له‌ش هه‌یه، كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تیدانی كرداری هه‌رسكردنیش ده‌دات. توێژینهوهیك سوودی نوێتری چای ئاشكرا ده‌كات.
به‌ڵام زیادكردنی شیر بۆی چای هیچ سوودێكی نامێنێت
پێگه‌ی
"وكاله الصحافه المستقله"ی عه‌ره‌بی له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرای كردووه، "رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ چای ڕه‌ش، ته‌ندروستی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان باشتر ده‌كات و دڵ به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه".
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "به خواردنه‌وه‌ی چای ڕه‌ش و باشتركردنی ته‌ندروستی دڵ، له‌ڕێی باشتركردنی ڕۆیشتنی خوێن و فراوانبوونی خوێنبه‌ره‌كان ده‌كات، به‌ڵام زیادكردنی شیر بۆی چای هیچ سوودێكی نامێنێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ دراوه، ئه‌وكات ته‌نیا سووده‌كه له شیره‌كه وه‌رده‌گری كه كالسیۆمت زیاد ده‌كات".
چا یان چای ناوێكی چینییه، به‌كار دێت بۆ ئه‌و دره‌خت و ده‌وه‌ن و گه‌ڵا و خواردنه‌وه‌یه‌ی له گه‌ڵا دروست ده‌كرێت، ڕووه‌كه‌كه‌ی هه‌رده‌م سه‌وزه و شوێنی بنه‌ڕه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه، له شوێنی خۆیدا تا نۆ مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كێڵگه‌كاندا ده‌وه‌نی بچووكن درێژییان ٩٠-١٥٠ سم ده‌بێت. گه‌ڵاكانی گرنجن له شێوه‌دا و ڕه‌نگی سه‌وزی تۆخه و گوڵه‌كانی سپی زه‌ردباوی بۆنخۆشه.