ماڵپه‌ڕی "Neuroscience News" له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆلێژی شاهانه‌ی پزیشكی زانكۆی نیشتمانیی ئێرله‌ندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "ئه‌و كۆرپانه‌ی كه له دایك ده‌بن و كێشیان زیاتره و تووشی كه‌میی كێش نه‌بوونه‌ته‌وه، كه گه‌وره ده‌بن له ته‌مه‌نی منداڵ و هه‌رزه‌كاریدا، كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی و ڕه‌فتاریان تووش نابێت".
خه‌مۆكی یان دڵه‌ڕاوكێیان زیاتر ده‌بێ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕی "Neuroscience News" ڕای گه‌یاندووه، دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌زاران كۆرپه‌ڵه كه پێشتر كێشی له‌شیان كه‌م بووه ئه‌وكاته‌ی له دایك بوون، بۆیه دوای گه‌وره‌بوونیان، سه‌رنجی ده‌روون و ڕه‌فتاریان دراوه كێشه‌ی هه‌بووه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی كه‌میی كێشی له‌شیان نه‌بووه، ڕه‌فتار و ده‌روونیان جێگیر و بێ كێشه بووه.
شیكارییه‌كان ده‌ریانخستووه كه هه‌ر كیلۆگرامێك له خوار تێكڕای كێشی له‌دایكبوون كه 3.5 كیلۆگرامه، پێوه‌ندی به كێشه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی زیاتره‌وه هه‌یه كه له كاتی منداڵی و هه‌رزه‌كاریدا زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ئه‌م ڕه‌فتارانه به ڕێكی له ته‌مه‌نی نۆ بۆ 17 ساڵیدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها كه‌میی كێشی له‌دایكبووان له ئاینده‌دا، كێشه‌ی سۆزداری و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له كۆتاییه‌كانی هه‌رزه‌كاریدا له هه‌موو كات زیاتر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه خه‌مۆكی یان دڵه‌ڕاوكێیان زیاتر ده‌بێ.
بوونی منداڵێكی نوێ له خێزاندا، به واتای به‌ختێكی باش و ژیانێكی نوێ دێت، بێگومان به‌خێوكردنی كۆرپه‌ڵه كارێكی ئاسان نییه، ده‌بێته هۆی ماندووبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی دایك. یه‌كه‌م رۆژ دوای له دایكبوونی كۆرپه‌ڵه، پێویسته كێشی منداڵه‌كه‌ت بكه‌ی و بزانی كێشی نزیكه له كێشی ئاسایی یان نا، تا زوو چاره‌سه‌ری بكه‌یت و زیان به ئاینده‌ی منداڵه‌كه نه‌گه‌یه‌نێت.