گۆرانیبێژی لاوی كورد كارزان فارووق، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی بڵاو كرده‌وه كه كلیپێكه به‌ناوی "كوردستان"، تایبه‌ت بۆ كوردانی ڕۆژهه‌ڵات گوتوویه‌تی.
به‌رهه‌مه‌كه ته‌نیا یه‌ك خوله‌كه
كلیپی "كوردستان" نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریی كارزان فارووقه كه له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رهه‌مه‌كه ته‌نیا یه‌ك خوله‌كه.
تێكستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی هی شاعیری كۆچكردووی گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌سه، هیچ ئاوازێكی تێدا نییه وته‌نیا لاواندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له بۆردمانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر شارۆكه‌ی كۆیه و برادۆست و پردێ گیانیان له ده‌ست دا.
كارزان فارووق یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان و هه‌واداری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، جگه له گۆرانی به‌شێوه‌ی سینگڵ تراك، له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌وانه شاباز زه‌مانی و كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیی دوێتیشی هه‌یه. دوا به‌رهه‌می 2022 به‌ناوی "Awa Sale" بڵاو كرده‌وه.