تەرمی كچە پارێزەرێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

:: PM:04:11:06/10/2022 ‌
لە كەركووك تەرمی كچە پارێزەرێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە و "وشە" زانیاری لە هێزە تەناهییەكانەوە دەست كەوتووە.

تەمەن 25 ساڵ بووه‌
ئەمڕۆ پێنجشەم، شەشی ئۆكۆتبەر/ تشرینی یەكەم، لە شاری كەركووك تەرمی پارێزەرێكی كچ، تەمەن 25 ساڵ لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی "عولەما" بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، پۆلیسی شارەكە پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و باوكی كچە پارێزەرەكی گرتووە، چونكە ئەوان پێیان وایە تاوانبارە و گومانەكان هەموو چوونەتە سەری.

بەپێی هەندێك سەرچاوەیش كە نزیك لە كچەكەوە، بە "وشە"یان ڕاگەیاند، كە ماڵباتی كچە  هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ كەس نەبووە. هەورەها ئاماژە بەوە دەكەن كە دەركەوتووە بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە پێش ئەوەی گیان لە دەست بدا.

شایانی باسە دوێنێش كچێكی تەمەن 15 ساڵ لەلایەن باوكییەوە لەگەڕەكی تسعینی كەركووك بە پەت خنكێنرا.


وشە - محەمەد میران