ئه‌مڕۆ هه‌ینى جارێكى تر بۆردمان كردنى چه‌ند گوندێكى سنوورى ناوچه‌كانى پێنجوێن و شارباژێڕى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى به‌فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه ده‌ستی پێ كرده‌وه و جگه له‌زیانى مادى تا ئێستە زیانى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام زیانى مادى زۆر به‌ر جووتیاران كه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون.
هیمن ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى ناڵپارێزى سه‌ر به پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه بۆردمان كردنى گونده‌كانى سنوورى شاره‌دێیه‌كه‌مان ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامیان هه‌یه.
زیاتر گوتى، "تا ئێسته هیچ زیانێكى گیانیمان نه‌بووه، به‌ڵام رێژه‌یه‌كى زۆر له‌پوش و پاوان و دارستان و ره‌زى ناوچه‌كه و هاووڵاتییان زیانیان پێگه‌یشتووه".
دووپاتى كرده‌وه، به‌هۆى بۆردمانه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی گوندنشینان مرداربوونه‌ته‌وه و زیانى تریشى هه‌بووه.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، له ئێسته‌دا سوپای توركیا به‌چڕی گونده‌كانی (بایه‌نه و شێخه‌ڵمارێن و كۆشكه) بۆردمان ده‌كات كه ده‌كه‌ونه سنووره‌كانى هه‌ردوو شارۆكه‌كانى پێنجوێن و شارباژێڕى سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى و هێشته زیانه‌كان نه‌زانراون.
شارۆكه‌ى پێنجوێن و شارباژێر هاوسنوورى یه‌كن و چه‌ندان گوندى تێدایه و به‌هۆى بوونى چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى هێزه‌كانى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و باكوور، ماوه ناماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه به‌فڕۆكه و تۆپ بۆردمان ده‌كرێن.
سلێمانى/ ڕێبین پێنجوێنى