لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دژەتیرۆر و ئاسایش لە گەڕەکی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر هەردوو تۆمەتباری کوشتنی (هاوکار جاف) گیران.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یانراوێكدا ئاماژه‌ى داوه، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی دژه تیرۆر و ئاسایش له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی یه‌كێتی له هه‌ولێرن دوو هاووڵاتیی به تۆمه‌تی كوشتنی هاوكار عه‌بدوڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گیران".
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەو ئەفسەرەی ئەمڕۆ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەست دا، لە لاهوور جەنگی نزیک بووە پێشتر و لە ڕووداوەکانی هەشتی تەمووزەوە کاری هەڵپەساردووە و دواتریش شوێنی ژیانی گۆڕیوە بۆ هەولێر، بۆیە ئاماژەکان گومان بۆ ئەوە دەبەن تەقینەوەکە پێوەندی بە کێشەکانی ناو یەکێتییەوە هەبێ.