ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی حهوتی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس كلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
لە پێوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها هەردوولا دووپاتیان لە گرنگی برەودان بە پێوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەکگرتوو كردەوە.
وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گیان لە دەست دانی خەڵکی بێتاوان لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پێوەندیی و هاوئاهەنگی نێوانیان.