وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه كاره‌با به وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێنن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه زیاده‌كه‌یان لێ بكڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی ئۆكتۆبه‌ر، ره‌وا محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌با، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كه سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێ بیبه‌ستێته‌وه به كاره‌بای نیشتمانییه‌وه و هه‌ر وزه‌یه‌ك زیاتر بوو حكوومه‌ت لێی ده‌كرێته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌ی كاره‌بایه بۆ كاره‌بای گشتیی سوودی ده‌بێت و بۆ هاووڵاتییه‌كه‌ش ته‌نیا جیاوازی پاره‌كه ده‌دات "مه‌قاسه‌ی"پێ ده‌كرێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتییانه ده‌كرێ كه ده‌یانه‌وێ كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی وزه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه ناو وزه‌ی گشتیی. ئه‌وه‌یشی باس كرد كه داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه كه سیسته‌می كاره‌بای فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت بكرێته وزه‌ی خۆر.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان سیستمی كاره‌بای ماڵه‌وه‌یان كردووه به وزه‌ی خۆر و ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كه‌وه ده‌كرێ، كه ده‌كرێ وزه‌كه زیاتر له پێویستی به‌رهه‌مبێنێت.