سه‌ردانێكی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژه‌تیرۆری یه‌كێتی، ناڕه‌زایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كۆ بووه‌ته‌وه كه ئێسته له‌لایه‌ن دادگاكانی كوردستانه‌وه داوا كراون وه‌ك تۆمه‌تبار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 31ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرایه‌وه كه سه‌ردانی دژه‌تیرۆری كرد بوو له سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ره‌خنه‌ی سه‌ردانه‌كه بوو، له‌لایه‌ن تۆمه‌تبار وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه پێشوازیی لێ كرابوو كه ئێسته له‌لایه‌ن دادگاكانی كوردستانه‌وه داوا كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی له تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف له هه‌ولێر هه‌بووه.
نه‌ده‌بوو ئێسته سه‌ردانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكات
به‌شێكی زۆر له كۆمێنته‌كانی كه بۆ وێنه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر و تۆمه‌تبار وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسراوه، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن و پێیان وایه، شێخ جه‌عفه‌ر گوێ به هیچ پره‌نسیپ و یاسایه‌ك نادات، ئه‌گه‌رنا نه‌ده‌بوو ئێسته سه‌ردانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكات.
یه‌حیا جاف نووسه‌ر بۆ وێنه‌كه نووسیویه‌تی، پێویسته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه بدات، چونكه ئه‌و سه‌ردانه وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ستخۆشیی له‌و گرووپه كردبێت كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستانیان داوه.
رۆژی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، عه‌قید هاوكار جاف كه له دژه‌تیرۆری یه‌كێتی كاری ده‌كرد، تیرۆر كرا، دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ددانپێدانانی گرووپێكیان بڵاو كرده‌وه كه ده‌ستیان له تیرۆره‌كه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام چوار كه‌س له گرووپی جێبه‌جێكاری كرده‌كه له‌ناو دژه‌تیرۆری یه‌كێتین و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌و كاره‌ی پێ كردوون، بۆیه ئێسته له‌لایه‌ن دادگاكانی كوردستانه‌وه داوا كراون .