له‌وه‌ته‌ی 17ی مانگی ئه‌یلووله‌وه كه خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به‌های تمه‌ن به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بووه و ئه‌مڕۆ گه‌یشته نزمترین به‌ها له مێژوودا تۆمار كرابێت.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان، نرخی هه‌ر دۆلارێك به 30 هه‌زار تمه‌ن بوو، به‌ڵام بۆ 33 هه‌زار و 340 تمه‌ن گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه.
خۆپێشاندانه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران، بۆیه خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رمایه‌كانیان به دۆلار یان زێڕ بپارێزن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن.
خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رمایه‌كانیان به دۆلار یان زێڕ بپارێزن
ساڵی رابردوو تێكڕای نرخی دۆلار 26 هه‌زار و 500 تمه‌ن بوو، به‌ڵام تێكڕای نرخه‌كه له پێنج مانگی رابردوودا 30 هه‌زار و 117 تمه‌ن و دوو مانگیشه تێكڕای نرخه‌كه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 32 هه‌زار تمه‌ن.
تمه‌ن خۆی له ژێر كاریگه‌ریی دانوستانی ناوكی و نه‌مانی هیچ ئومێدێكی رێككه‌وتن، تا ئاستێك پاشه‌كشه‌ی كردبوو. ته‌نیا پایزی ساڵی رابردووه‌وه كه ده‌ست به دانوستانی ناوكی كرا و هه‌ندێك ئومێدی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له ئارادا بوو، كه‌مێك نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاندبوو و ماوه‌یه‌ك هه‌ر 100 دۆلار به دوو ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
ماوه‌یه‌كه دۆسیه‌ی دانوستانی ناوكی به ته‌واوی داخراوه و ئومێدێك بۆ رێككه‌وتن نییه و پێشبینی ده‌كرێ نرخی تمه‌ن زیاتریش دابه‌زێت.