ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ كۆتاییان دێت و چاره‌نووسی هه‌موو تیپه‌كان یه‌كلا ده‌بێته‌وه، یانه‌كانی ریال مه‌درید و میلان و پاریس سانجێرمان مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دووی تشرینی دووه‌م، دوا هه‌شت یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دێنه ئه‌نجامدان و ركابه‌رییه‌كانی له كۆمه‌ڵه‌كانی پێنجه‌م تا هه‌شته‌م ده‌بێت.
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی ده‌بێته‌وه.
ریال مه‌درید له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا 10 خاڵی هه‌یه و پێویستی به بردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت، چونكه لایپزیگ، كه له پله‌ی دووه‌مه، 9 خاڵی هه‌یه و ركابه‌ریی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی قۆناغی 16 ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رانبه‌ر شاختار یاریی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دواییش هیوای هه‌یه به بردنه‌وه له لایپزیگ، بگه‌نه قۆناغی 16.
شاختار 6 خاڵی هه‌یه و یاریی رابردووشی به‌رانبه‌ر لایپزیگ به 4-1 گۆڵ له ناو ئه‌ڵمانیا برده‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌میشدا، چێڵسی بلیتی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كردووه، بلیتی دووه‌م له نێوان میلان و رێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی یه‌كلا ده‌بێته‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه‌ش یاریی ده‌كه‌ن.
یاریی چوونی نێوانیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، بۆیه میلان به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بدۆڕێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته قۆناغی داهاتوو.
له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌میشدا هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و بێفیكا هه‌ریه‌كه‌ی 11 خاڵیان هه‌یه و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی 16، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ڕ له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
پاریس له ناو ئیتالیا به‌رانبه‌ر یوڤێنتۆس یاریی ده‌كات، بێنفیكاش له ئیسڕائیل رووبه‌ڕووی مه‌كابی حه‌یفا ده‌بێته‌وه.
پاریس و بێنفیكا له یاریی چوونیان به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، ئێسته‌ش به جیاوازی گۆڵ پاریس له پێشتره، بۆیه پاریس پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ئه‌ركی بێنفیكا ئاسانتره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یوڤێ و مه‌كابی حه‌یفا ركابه‌ریی له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م و گه‌یشتن به یۆرۆپالیگ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ریال مه‌درید - سێلتیك 20:45
شاختار دۆنیتسك - لایپزیگ
چێڵسی – دینامۆ زاگره‌ب 23:00
مانچێسته‌ر سیتی – سێڤییا 23:00
میلان - رێدبوڵ سالزبۆرگ 23:00
یوڤێنتۆس – پاریس سانجێرمان 23:00
مه‌كابی حه‌یفا – بێنفیكا 23:00
كۆپنهاگن – بۆروسیا دۆرتموند 23:00.