جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه سه‌ربه یه‌كێتییه و ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی په‌راوێز خراوه، ده‌یه‌وێ له‌ڕێی راكێشانی سۆزی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه، جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تیی هێزی كۆماندۆ وه‌ربگرێته‌وه.
ئاسۆ نه‌وزاد كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتییه، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كاتێكدا لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه‌سێكی وه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا كه ئێسته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه، پێشتر كه‌سی یه‌كه‌می هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی بوو، له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و ده‌ستی راسته‌وخۆی هه‌بوو له هاوكاریكردنی بافڵ تاڵه‌بانی له رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی رابردوو.
روونیشی كرده‌وه كه شێخ جه‌عفه‌ر له‌ناو جه‌ماوه‌ر و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كه‌سێكی خۆشه‌ویست نییه، به‌هۆی بوونی نیگه‌رانیی به‌شێكی زۆری كادره بالاَكان و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هێزه‌كانی 70 دوور خرایه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی هێزه‌كانی كۆماندۆشی لێ وه‌رگیرایه‌وه.
شێخ جه‌عفه‌ر به‌ئاشكرا دیاره ده‌یه‌وێ جارێكی تر متمانه‌ی بافڵ به‌ده‌ست بێنێته‌وه
"دوای رووداوی برینداركردنی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆی سه‌ربه هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی، ئێسته شێخ جه‌عفه‌ر به‌ئاشكرا دیاره ده‌یه‌وێ جارێكی تر متمانه‌ی بافڵ به‌ده‌ست بێنێته‌وه و ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه كه ئێسته مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره، له كاتێكدا نه له مه‌كته‌بی سیاسی و نه سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه ناوبراو جارێكی تر هیچ پۆستێكی بالاَی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت حزبیشی له‌ناو یه‌كێتی پێ بدرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی كاری بازرگانییه، ئه‌وه‌نده په‌رۆشی سه‌رخستنی یه‌كێتی نییه". كادره‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
لای خۆیه‌وه جاسم عه‌لی پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، دوای رووداوه‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر، ماوه‌یه‌كه له رێی خۆنزیككردنه‌وه‌ی له ماڵی مام جه‌لال و كوڕه‌كانی، ناوبراو كه‌وتووه‌ته‌وه خۆنمایشكردن و خۆده‌رخستن به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی فه‌رمانده‌ی كۆماندۆی یه‌كێتی.
روونیشی كرده‌وه كه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تۆمه‌تباری وه‌ك وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و دژه‌تیرۆری تیرۆریستیی یه‌كێتی ده‌ركه‌وت، نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌ی بكردایه و دواتریش هاتووه له دیدارێكی میدیایه‌كی حزبه‌كه‌ی ره‌خنه‌ی توند له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت.
نه‌یشارده‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه پۆستێكی بالاَی سه‌ربازی به‌شێخ جه‌عفه‌ر نه‌درێت، ره‌نگه هه‌ر خۆی له میدیایهكهوه بڵێت ئه‌و قسانه‌ی ماوه‌یه‌كی پێش ئێسته‌م رادیۆ بوو.