نوێژ و به‌ڕۆژووبوون و پاڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی غانا دەكرێت

:: AM:01:45:03/11/2022 ‌
فیدراسیۆنی تۆپی پێی غانا، رۆژێكی بۆ نزا و پاڕانەوە و رۆژێكیشی بۆ بەڕۆژبوون دیاریی كرد لە پێناو هەڵبژاردەی تۆپی پێی ولاتەكەی، كە بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ دەكات.

هەلبژاردەی غانا لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ لە گرووپی هەشتەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی پۆرتوگال، كۆریای باشوور و ئۆروگوای یاریی  دەكات.

بڕیاره‌ رۆژی هەینی، چواری تشرینی دووه‌م هاووڵاتیانی غانا نوێژی بەكۆمەڵ ئەنجام بدەن و  شێخ عوسمان نوهو شاروبوتو، پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنه‌ موسڵمانەكان بكات.
 
وابڕیاریشە ئەندامانی شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی غانا و هاندەرێكی زۆر بەشداری لەو نوێژە بەكۆمەڵەدا بكەن و لە خودا بپارێنەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردەكەیان سەركەوتوو بێت.

هەروەها بڕیارە رۆژی یەكشەمی داهاتوو بۆ هەمان مەبەست مەسیحییەكان نزا بكەن و بەرۆژوو بن لە پێناو ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان لە مۆندیال ئاستی بەرز پێشكەش بكات و ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.

ئا: مه‌سعود حه‌سه‌ن


وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا