راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، دۆخی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا جێرارد پیکێ لەگەڵ یانه‌كه‌ی هێشته سەختە و پێده‌چێت دووربخرێته‌وه.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بڵاوی كرده‌وه، ئێسته دۆخی پیکێ بۆ یاریكردن و به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا زۆر ئاڵۆزه، بۆ گۆڕانكاریش پێویستی به‌وه هه‌یه بیرێك له بارودۆخی ئیسته‌ی خۆی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، پیکێ هەمیشە باوەڕی بەوە هەبووە کە ده‌توانێت دۆخی خراپی خۆی پێچەوانە بکاتەوە و دووبارە ببێتەوه یاریزانێکی سەرەکی، بەڵام بابەتەکە قورس‌تر بووه و سیناریۆی تر ده‌ركه‌وتوون.
سپۆرت پێی وایه، له مێركاتۆی زستاندا هه‌موو ئه‌گه‌رێك سه‌باره‌ت به داهاتووی پیكێ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا چاوه‌ڕوانكراوه و له‌وانه‌یه دوور بخرێته‌وه.
پیکێ لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لەگەڵ بارسا ته‌نیا لە 9 یارییدا لە سه‌رجه‌م خوله‌كان به‌شداریی كردووه، له 5 یاری وەک یاریزانی سەرەکی و 4 یارییشدا وەک یاریزانی یەدەگ، بە کۆی گشتی تەنیا 554 خولەک یاریی كردووه.