ئاگاداربن.. لە سەعات دوو ژیانتان لە مەترسیدایە

:: AM:11:08:04/11/2022 ‌
بە گوتە شارەزەیان سەعات دووی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مووشەكێكی لە دەستدەرچووی وڵاتی چین بكەوێتە سەر زەوی كێشی 23 تۆنە.

ئەمڕۆ هەینی چواری تشرینی دووەم، لوقمان حەوێز لە نووسینێكی دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ هەینی دەوروبەری سەعات 2:20 ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی كوردستان قاوغی قۆناغی سەرەكی core.stage ی مووشەكی چینی March.5B كە بارستەكەی 23 تۆن دەبێت لەشوێنێكی نادیاری سەر ڕووی زەوی بەبێ كۆنتڕۆل بكەوێتە خوارەوە.

باسی لەوەش كردووە، چینیەكان ئەم موشەكەیان لەبەرواری 2022/10/31 بەكارهێنا بۆ هەڵدانی پارچەیەكی تری وێستگەی ئاسمانی چینی Tiangong كە تایبەتە بەخۆیان.

روونی كردووەتەوە، مووشەكەكە ئێستە لەخولگەیەكە بەدەوری زەوی دەخولێتەوە و چەند كەشتیەوانێكی چینی تێدایە، بەڵام هێشتا وێستگەكە سەدا سەد تەواو نەبووە.

شوێنی كەوتنە خوارەكە نادیارە بەڵام aerospace.corporation ی ئەمەریكی نەخشەیەكی بڵاو كردۆتەوە، ئەگەرەكانی بۆ شوێنی كەوتنە خوارەوەكە دەستنیشان كردوە كە زۆربەی ڕووبەری هەردوو كیشوەری ئەمەریكا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و بەشێك لە ئاسیا و ئوستڕالیا دەگرێتەوە بە زەریای ئەتڵەسی و هیندی و هێمنیشەوە.

ئەمە دەبێتە چوارەم جار لە نزیكەی سێ ساڵدا ووڵاتی چین ئەمە دەكات و بێ كۆنتڕۆڵ قاوغە مووشەكی March.5B لە بۆشایی ئاسمانی دەوری زەوی جێدەهێڵێت و بێ كۆنتڕۆڵ خۆی دەكەوێتە خوارەوە، لە مانگی پێنجی ساڵی 2020 یەكێك لەو قاوغە مووشەكانە لەنزیك گوندێكی وڵاتی ئایڤۆری كۆست لە ئەفریقیا كەوتە خوارەوە.




وشە - رامیار جەواد