ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی تشرینی دووه‌م، سایتی ده‌سه‌لاَتی چواره‌م كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی زۆر نزیكی مه‌لا به‌ختیار به‌ڕێوه ده‌برێت، بابه‌تێكی به‌ناونیشانی "داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن بێته سه‌رخه‌ت، به ملیار پاره‌یان لێ سه‌نراوه" بلاَو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، ته‌نگ به بازرگان و كاسبكارانی بازاڕی جگه‌ره و دۆلاره‌كه هه‌ڵچنراوه، به‌بیانووی مامه‌ڵه‌كردن به چه‌كی بانكییه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ره‌شبگیری ده‌ستی پێ كردووه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی مانگرتن له كاروكاسبی رابگه‌یه‌نن.
چه‌ندان دۆسیه‌ی شاراوه‌ی نهێنیی بافڵ و یه‌كێتی له‌لای مه‌لا به‌ختیار هه‌یه
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، "بازرگانێك به سایتی ناوبراوی راگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌كردن به چه‌كی بانكی به رۆژی رووناك بووه و حكوومه‌ت قه‌ده‌غه‌ی نه‌كردووه، هه‌ندێك كه نایاساییانه مامه‌ڵه‌یان پێوه كردووه له سه‌ره‌وه‌ن و ئه‌وانه پێویسته لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ و ئه‌گه‌ر پێویست بوو سزا بدرێن یان بگیرێن، كه‌چی كاسب و بازرگانه‌كانی بازاڕی جگه‌ره‌كه و دۆلاره‌كه، ده‌گیرێن و به ملیاران دیناریان لێ ده‌سه‌نرێ و به‌رده‌درێن و دوای ئه‌و بڕه، جاری تریش ده‌گیرێنه‌وه بۆ پاره لێسه‌ندنی تر".
به‌پێی به‌دواداچوون و زانیارییه‌كانی "وشه" ورووژاندنی ئه‌و بابه‌ته هه‌ستیاره له كاتێكدایه، ماوه‌ی چوار مانگه به‌بڕیاری راسته‌وخۆی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و زاوای مه‌لا به‌ختیار، بودجه و مووچه‌ی تۆڕی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی راگیراوه، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كارمه‌ند و میدیاكار نان‌بڕاو كراون و ئێسته كار و چالاكییه‌كانی تۆڕه‌كه وشك كراوه و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی بۆ كه‌متر له نیوه دابه‌زیوه.
عه‌دنان شه‌ریف چاودێری سیاسی، به"وشه"ی راگه‌یاند، ورووژاندنی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن سایتێكی نزیك له مه‌لا به‌ختیار له‌م كاته‌دا، پێوه‌ندی به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه له‌وانه‌ش، ماوه‌ی چوار مانگه بافڵ تاڵه‌بانی پاره‌ی ده‌زگای چاودێری بڕیوه، ئێسته مه‌لا ده‌یه‌وێت له‌و رێیه‌وه به رای گشتی كوردستان بڵێت، ئه‌وه سلێمانییه به‌و شێوه‌یه له ژێر ده‌سه‌لاَتی زاواكه‌مدایه و به رۆژی رووناك سه‌رانه له بازرگانانی دوو بازاڕی گرنگ و دیاری سلێمانی ده‌سێنرێت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه له‌م مانگه‌دا بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له شاری سلێمانی، كۆنفرانسی دابڕان و مانگی 12ش بڕیاری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فلیم له سلێمانی كه سالاَنه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، به‌ڕێوه بچێت و بیه‌وێت به‌مشێوه‌یه سپۆنسه‌رێك له ناوخۆی یه‌كێتی یان ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بدۆزێـته‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌ڵێ، چه‌ندان دۆسیه‌ی شاراوه‌ی نهێنیی بافڵ و یه‌كێتی له‌لای مه‌لا به‌ختیار هه‌یه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له رۆژانی داهاتوودا هه‌موویان بلاَو ده‌كرێنه‌وه، به‌لاَم ئاشكرایه كه بافڵێش ژماره‌یه‌كی زۆر میدیای سێبه‌ر و نزیكی هه‌یه و له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌كێتی، مانگانه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵییان بۆ خه‌رج ده‌كات و ئه‌وانیش بێ وه‌لاَم نابن، بۆیه چاوه‌ڕێی ته‌قینه‌وه‌ی ململانێكانی بافڵ و مه‌لا به‌ختیار زۆر نزیكه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ناوخۆیی یه‌كێتی و زۆنی سه‌وز جێ ده‌هێڵێت.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌ی چوار مانگه به بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، پاره‌ی تۆڕه‌كه‌ی خه‌زووری بڕاوه و ئه‌وه‌ش كێشه‌كانی هه‌ردووكیانی بردووه‌ته ئاستێكی خراپ و ئاسۆی چاره‌سه‌كردنیان دیار نییه.