سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ڵمانی پێشبینی رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ن و پێیان وایه، به‌مزووانه كۆتایی به‌و رژێمه دێت و دا‌واشیان له حكوومه‌ت كردووه به‌رانبه‌ر به‌رپرسانی رژێمی ئیسلامی هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
رودریش كیزه ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی داوه، له مانگه‌كانی داهاتوودا كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڕووخێت و داواشی له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد، رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێران له ته‌واوی ماف و ئیمتیازه‌كان بێبه‌ش بكات، بۆ هه‌میشه‌ش كۆتایی به دانوستانی ناوكیی بهێنێت و پشتیوانی له خه‌ڵلی راپه‌ڕیوی ئێران بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدا باس له داخرانی دۆسیه‌ی ناوكی ده‌كات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتوویه‌تی، به‌مزووانه شاندێكی ئێران ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی ناوكی.
له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له شاره‌كانی كۆڵن و به‌رلین، خۆپێشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه چوون و داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، گوشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ده‌ستدرێژی و سه‌ركوتكارییه‌كان بێنێت.
ئۆلاف شۆلتێز راوێژكاری باڵای ئه‌ڵمانیا، ئانالێنا بێربوك وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئومید نووریپور سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا و بیژه‌ن جیرسه‌رابی سكرتێری گشتیی پارتی دیموكرات، له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ن كه سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌رانیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه.
جگه له‌مه ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی سزاكانی له دژی ئێران، یه‌كێتیی ئه‌وروپا رازی بكات تا ناوی سوپای پاسداران بخاته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دنیا.
مه‌ترسی گرتنی ئه‌و ئێرانییانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئێرانیان هه‌یه زیاتر ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌ی نوێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش باس له‌وه كراوه، به درێژه‌كێشانی خۆپێشاندانه‌كان، مه‌ترسی گرتنی ئه‌و ئێرانییانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئێرانیان هه‌یه زیاتر ده‌بێت.
بەگوێرەی
rfi ئێران خه‌ڵكێكی زۆری گرتووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپییان هه‌یه و له‌م رێیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، له بری ئازادكردنیان باج له ئه‌وروپا وه‌ربگرێت.
له پاڵ ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆكی پارتی سه‌وز و سكرتێری پارتی دیموكرات، پێشبینییان كردووه كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 55 رۆژه له ئێران خۆپێشاندانه و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته تووشی ته‌نگژه بووه و نازانێت به چ شێوازێك كۆنترۆڵی خۆپێشاندان بكات، ته‌نیا هانای بۆ كوشتن و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك بردووه كه به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س كوژراون.