په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن تاوانبار و بكوژ ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه و به توندترین شێوه سزا بدرێن، نه‌ك بهێنرێنه سه‌ر شاشه‌كان و بكرێنه پاڵه‌وان و به خه‌ڵك پێشان بدرێن. شاره‌زایه‌كی یاساش ده‌ڵێت، ناساندنی تاوانبار و بكوژ وه‌ك پاڵه‌وان، ناسه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات و پشێوی له ناو كۆمه‌ڵگه دێنێته كایه‌وه.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌مووان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و دادگا و دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆ بن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ستوه‌ردانی بۆ نه‌كرێت و كاری خۆی بكات، به‌ڵام كه دێته سه‌ر جێبه‌جێكردن، بۆ جۆره نییه و ده‌ستوه‌ردان ده‌كرێت، یاسا بۆ كه‌سی هه‌ژار جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ تاوانبار و بكوژ نییه و تاوانباره گه‌وره‌كان له پاڵ گه‌وره‌كانیان خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، تاوانباره بكوژه‌كان له پاڵ هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كان خۆیان شاردووه‌ته‌وه و پشتیوانی و پشتگیری و پاڵپشتی ده‌كرێن، ئه‌وه جێی شه‌رمه‌زارییه تاوانبار بشارێته‌وه و نه‌درێته ده‌ست دادگا، تا یاسا به‌پێی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و سزا بدرێت و چیتر تاوان و كوشتن جوان نه‌كرێت و كه‌س نه‌كرێته پاڵه‌وانی كوشتن. ده‌بێ یاسا بۆ هه‌موو كه‌س سه‌روه‌ر بێت، ئه‌وانه‌ی تاوانی تیرۆریستی له ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌بێت به توندی سزا بدرێن، چونكه ده‌بنه هۆی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت بۆ هیچ لایه‌ك.
هاوكات نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به ''وشه''ی راگه‌یاند، یاسا واته سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه و رێكخستنی كۆمه‌ڵگه، یاسا واته نابێت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه‌س مافی كه‌س بخوات، له‌و حاڵه‌ته‌دا یاسای سزادانی عێراقی هه‌یه كاتێك كه‌سێك تاوان یان سزای كه‌سێكی تر بدات یاسا پاراستوویه‌تی، هه‌موو ماده‌كانی یاسا له یاسای سزادانی عێراقی ساڵی 1969 بڕگه به بڕگه و ماده به ماده بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر كه‌سێك تاوانێك ده‌كات و كوشتن ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گه‌ر یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و سزای خۆی وه‌رگرت و دادگا‌و یاسا سه‌روه‌ر بوو، ئه‌وا سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه و كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت و هه‌مووان پارێزراو ده‌بن له كه‌سی خراپ و له هه‌ر دۆخێكی خراپ، هه‌روه‌ها ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه زیاتر سه‌قامگیر ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاڵۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ببێت و ترس و تۆقاندن روو ده‌دات و خه‌ڵك له ئارامی و سه‌قامگیریدا نابن.
ترس و تۆقاندن روو ده‌دات و خه‌ڵك له ئارامی و سه‌قامگیریدا نابن.
'' كاتێك تاوانبار ئازادانه سووڕایه‌وه و به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، خه‌ڵك نائارام ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو سزا یاساییه‌كان به‌جێ بهێڵرێت بۆ دادگا، له‌لایه‌ك كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك ئاسووده ده‌بن، له‌لایه‌كی تریش یاسا كاری خۆی ده‌كات و سه‌روه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام كه‌سی تاوانبار وه‌ك پاڵه‌وان تهماشاكراو پێشانی خه‌ڵك درا و ناسێنرا، ئه‌وه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه تێدا ده‌چێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌روه‌ری یاسا ده‌پارێزرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان تاوانێكی سزاییان دێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر دادگاكان كاری خۆیان كرد، كۆمه‌ڵگه ئاسووده و بێ گرفت ده‌بێت، یاسا بۆ دادگا بێت نه‌ك كه‌سانی تر.'' نه‌زیره جاف وای گوت.
هه‌روه‌ها ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌مووان كاتێك دێنه سه‌ر شاشه و ده‌م ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ باسی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاكان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بینرێ چۆن تاوانبار و بكوژ ده‌كرێنه پاڵه‌وان و شانازییان پێوه ده‌كرێت و پێشانی خه‌ڵك ده‌درێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی زۆر باشیان كردووه، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ كه‌سی تاوانبار ئه‌نجامی خراپ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ و هه‌ڵدێران ده‌بات.
ئه‌و گوتی، رێگریكردن له‌وه‌ی یاسا كاری خۆی بكات و سه‌روه‌ر بێت، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵدانه بۆ ناسه‌قامگیری و دروستكردنی پشێوی له ناو كۆمه‌ڵگه، كه‌سانێك كه تاوانبارن و ده‌سووڕێنه‌وه به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، پێمان ده‌ڵێ كه تاوان و كوشتن و بكوژ جوان بكرێت و به‌رگێكی جوانی له‌به‌ر بكرێت، ئه‌وانه‌ی له ده‌ست یاسا هه‌ڵدێن، ره‌نگه سبه‌ی شتی تریش روو بدات و ببێته هاوكار و پاڵپشتێك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر و هه‌مان كار ئه‌نجام بده‌ن و تاوان بكه‌ن، كه‌واته چۆن ده‌كرێ تاوانبار بكرێته پاڵه‌وان و پێشانی خه‌ڵك بدرێت.
وشه/ تایبه‌ت