"له‌سه‌ر پردی جمهووری- فوق جسر الجمهوریه" رۆمانێكی عێراقییه و له كێبهركێدا چوونه‌ته ناو لیستێكی درێژی براوه، چاوه‌ڕێی به‌خشینی خه‌ڵاتی شێخ زاید بۆ كتێب ده‌كات.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌هد راوی كه ژنێكی رۆماننووس و چیرۆكنووسه و نووسه‌ری رۆمانی "له‌سه‌ر پردی جمهووری"یه، رای گه‌یاندووه رۆمانه‌كه‌ی له‌ناو لیستێكی درێژدایه كه له 954 نووسه‌ر پێكدێت.
شه‌هد راوی له‌ڕێی تویته‌ره‌وه گوتوویه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی پێشتر ئاگاداریان كردبێمتهوه، هه‌واڵێكی جوان بوو كه زانیم رۆمانه‌كه چووه‌ته ناو لیستی براوه‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شێخ زاید بۆ كتێب له ئیمارات.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له‌و كێبهركێیه كردووه كه سه‌تان كه‌س ده‌بن، ده‌بێ گه‌نج بن و ته‌مه‌نیان كه‌متر له 40 ساڵ بێت. منیش دڵخۆشم كه رۆمانه‌كه "له‌سه‌ر پردی جمهووری" بۆ خه‌ڵاته‌كه كاندید كراوه.
ئه‌و ژنه نووسه‌ره زیاتر گوتوویه‌تی، سه‌ركه‌وتنی رۆمانه‌كه، واته سه‌ركه‌وتنی خوێنه‌رانیه‌تی كه به دڵسۆزییه‌وه ته‌ماشای داهێنانیان كردووه. منیش تاكه عێراقیم له‌ناو لیسته‌كه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌مووتان له‌گه‌ڵمدان. واته رۆمانی "له‌سه‌ر پردی جمهووری" رۆمانی هه‌موومانه.
شه‌هد راوی له ساڵی 1986 له به‌غدا له دایك بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی رۆماننووس و چێرۆكنووسه، هاوكات زانای بواری ئهنسهرۆپۆلۆجیایه. پێشتر چه‌ندان خه‌ڵاتی بۆ نووسینه‌كانی به‌تایبه‌تی بۆ كورته چیرۆكه‌كانی پێ به‌خشراوه، یه‌كه‌مین رۆمانی به‌ناوی "ساعه به‌غداد" خه‌ڵاتی پۆكه‌ری عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه و ئه‌و رۆمانه بۆ 20 زمانی دنیا هاتووه‌ته وه‌رگێڕان. هاوكات ئه‌و رۆمانه له ساڵی 2018، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی ئهندهبهرهی بۆ كتێب پێ به‌خشراوه. له ساڵی 2019دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ئهنسهرۆپۆلۆجیا وه‌رگرتووه.