حوشترێك پێشبینی براوەی دوو یاری جامی جیهانی قەتەر دەكات

:: PM:07:49:20/11/2022 ‌

لە هەر پاڵەوانیەتییەكی جامی جیهاندا ئاژەڵێك دەردەكەوێ و گرنگی بە پێشبینییەكانی سەبارەت بە براوەی یارییەكانی پاڵەوانیەتییەكە دەدرێت، ئەم مۆندیالەی ئێستە لە قەتەر ساز دەكرێت لەوە بەدەر نییە، كاتێك رۆژنامەیەكی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا باسی حوشترێك دەكات، كە تا ئێستە پێشبینی براوەی دوو یاری كردووە.

وەك رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، حوشترەكە ناوی "كامیلا"یە، پێشبینی براوەی یاری نێوان ئێران و ئینگلتەرای سبەی دووشەمی لە كۆمەڵەی دووەم لەپاڵ ئەمەریكا و ویڵز كردووە، ئەو ئینگلتەرای بە براوە هەڵبژاردووە.

رۆژنامەكە لە جینی و فیرنۆن مۆر، خاوەنی حوشترەكەی گواستەوە كە كامیلا هەرگیز پێشتر لە پێشبینییەكانی هەڵەی نەكردووە، فیرنۆن دەڵێت، هەڵبژاردنی حوشترەكە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شانسێكی باشە، ئێمە زیاتر لە جارێك پرۆسەی هەڵبژاردنی براوەی یارییەكەمان دووبارە كردەوە، ئاڵای ئینگلتەرای هەڵدەبژارد.

سەبارەت بە یاری كردنەوەی پاڵەوانیەتییەكەش لە نێوان قەتەر و ئیكوادۆر، حوشترەكە هەڵبژاردەی ئیكوادۆری وەك براوەی یارییەكە هەڵبژاردووە.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل