هونه‌رمه‌ندی كورد ناسری ره‌زازی له دیمانه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ "وشه" باس له په‌یامه هونه‌رییه‌كانی ده‌كات كه تێكه‌ڵی سیاسه‌تی كردووه و دووپات ده‌كاته‌وه كه نابێ كولتووری وڵاتانی بێگانه تێكه‌ڵ به كولتووری كوردی بكرێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌موو كورد به بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كانه‌وه یه‌كبگرن، ئه‌مه ته‌نیا چاره‌سه‌ره.
وازت له كاری هونه‌ری هێناوه، یا به‌رده‌وامیت و به‌رهه‌می نوێت ده‌بێت؟
تا هه‌تایه له خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مدام، چ به ڕێی هونه‌ر یان هه‌ر رێگایه‌كی تر له ده‌ستم بێت، خزمه‌ت ده‌كه‌م و هونه‌ری كورد پێش ده‌خه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا من به‌بێ هونه‌ر ناتوانم هه‌ڵكه‌م.
په‌یامت بۆ هونه‌رمه‌ندانی نوێ چیه؟
په‌یامم ئه‌وه‌یه هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی بپارێزن و ئاگایان له پاراستنی كولتوور و هونه‌ر و شێوازی هونه‌ری ره‌سه‌نی كورده‌واری بێت، له ڕاستیدا دڵم به هه‌ندێك له هونه‌رمه‌نده نوێیه‌كان خۆشه، له‌هه‌ندێكیش نیگه‌رانم.
كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم چی بكات بۆ هونه‌ر؟
خۆی ده‌بێت حكوومه‌ت پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ خزمه‌تی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، ده‌بێت درێغی نه‌كات له خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان، به تایبه‌ت هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كان كه ناتوانن هیچ كارێك بكه‌ن و هونه‌ره‌كه‌یان بووه‌ته ناسنامه‌یان، هاوكات هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كولتوور و ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی بپارێزن و بێگانه ئه‌جێندای خۆی زاڵ نه‌كات به‌سه‌ر كولتوور و هونه‌رماندا.
په‌یامت بۆ سیاسیی و سه‌ركرده‌كانی باشوور چیه؟
خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ركرده و سیاسییه‌كان، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و ڕۆشنبیران، ده‌بێت خه‌مخۆر و به‌ئاگا بن و نه‌هێڵن كوردستان ده‌ستی بێگانه بكه‌وێت و دوژمن زه‌فه‌ری پێ ببات و ئه‌جێندای كولتوور و هونه‌ری بێگانه هه‌ژموون بسه‌پێنێ، به‌توندی دژی ئه‌وه هه‌ستن و دژی هه‌موو ته‌وژم و داگیركارییه‌ك بن كه دێته سه‌رمان.
بۆ شۆڕشی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئێسته ته‌واوی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، په‌یامت چیه؟
هه‌موو كورد به بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كانه‌وه یه‌كبگرن، ئه‌مه ته‌نیا چاره‌سه‌ره بۆ كوردانی ته‌واوی دنیا، به یه‌كگرتوویی هه‌موو هێز و سته‌مێك ده‌شكێنین، به‌داخه‌وه بۆ كوشت و كوشتار، غه‌مبارم كه ڕۆژانه رۆڵه‌ی كورد ده‌بێته قوربانی و ئه‌و دۆخه ناله‌باره دروست بووه، هیوام هه‌یه كه كۆتایی به ئه‌م دۆخه بێت و كوردان سه‌ربكه‌وین.
دیمانه‌ی/ ئاسان محه‌مه‌د