ئه‌كتیڤ یان Active وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه به‌مانای ''چالاك'' دێ، زۆرجاریش ده‌بیستین خه‌ڵك ده‌ڵێن، ئه‌م ئایفۆنه ئه‌كتیڤ كراوه یان پێویسته ئه‌كتیڤ بكرێت، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه كه ئایفۆنی ئه‌كتیڤ پێوه‌ندیدار كراوه به ئینته‌رنێت و چالاك كراوه له‌و ناوچه‌یه.
''وشه'' پرسیاری له شاهۆ شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری شۆوڕوومی ئه‌پڵ له هه‌ولێر كرد كه ئایفۆن بۆچی ئه‌كتیڤ ده‌كرێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی، ئایفۆن ئه‌كتیڤ ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ به بوونی ئه‌م ئامێره بزانن. كاتێكیش ئایفۆن ئه‌كتیڤ ده‌كرێ، راسته‌وخۆ سیگناڵێك له شێوه‌ی نامه بۆ ئه‌پڵ ده‌چێت كه فڵان ئایفۆن له فڵان شوێن ئه‌كتیڤ كراوه، به هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌یشی گوت، مه‌به‌ست له ئه‌كتیڤكردنی ئایفۆن ئه‌وه‌یه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له ھه‌ندێك وڵات داشكاندن بۆ بریكاره‌كانی ده‌كات به‌و مه‌رجه‌ی له ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌رھه‌مه‌كان به‌كار بێت، بریكاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌پڵ بیسه‌لمێنن كه له ناوخۆی ئه‌و وڵاته به‌كار ھاتووه، مۆبایله‌كه ئه‌كتیڤ ده‌كه‌ن دواتر به‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌فرۆشن.
سێ خاڵی گرنگ له‌باره‌ی ئایفۆنی ئه‌كتیڤ و ئه‌كتیڤ نه‌كراوه:
یه‌كه‌م: له‌رووی كوالێتی ھیچ جیاوازیان نییه له نێوان ئایفۆنی ئه‌كتیڤكراو یان ئه‌كتیڤ نه‌كراو.
دووه‌م: له‌و رۆژه‌ی مۆبایله‌كه ئه‌كتیڤ ده‌كرێت، گره‌نتی ده‌ست پێ ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئایفۆنی ئه‌كتیڤت كڕی سه‌یری مێژووی ئه‌كتیڤه‌كه‌ی بكه، بزانه كه كاری كردووه یان نا، چونكه له‌وانه‌یه مۆبایلی به‌كارھاتووت پێ بفرۆشن به ئه‌كتیڤ، وه‌ك چۆن ھه‌ندێك فرۆشیار كارتی ساخته‌ی VIP به‌كار دێنن بێ ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه خزمه‌تگوزارییVIPی ھه‌بێت، چونكه گرنگه كاتێك مۆبایل ده‌كڕی له شوێنێك بیكڕی كه جێی متمانه بێت.