لە هێرشێكدا لە ئەمەریكا 10 كەس دەكوژرێن

:: AM:09:07:23/11/2022 ‌
پۆلیسی ئەمەریكا ئەمڕۆ رای گەیاندووە، لە هێرشێكدا لە ویلایەتی ڤیرجینا، 10 كەس كوژراون و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 23ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی پۆلیسیی شاری چیسابیك كە سەربە ویلایەتی ڤیرجینیایە، كەسێك تەقەی هەڕەمەكی كردووە و 10 كەسی كوشتووە، ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

پۆلیسی شارەكە زیاتر گوتوویەتی، رووداوەكە شەوی رابردوو رووی داوە و كەسێك لەناو سوپەرماركێتێك لە ناوەندی شارەكە، تەقەی هەڕەمەكی لە خەڵك كردووە، بەهۆیەوە 10 كەس كوژراون و چەندان كەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی پۆلیس، تا ئێستە دییار نییە بە دروستی چەند كوژراون، بەڵام كوژراوەكان كەمتر لە 10 كەس نین. پۆلیس پشكنین بۆ باڵەخانەكە دەكات كە ماركێتەكە لەوێ هەڵكەوتووە.

دواتریش روونی كردەوە كە ئەوەی تەقەكانی كردووە، خۆیشی كوژراوە، تا ئێستە هۆی رووداوەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوە دەكرێت.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د