باوكێك له لیڤه‌رپووڵ دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێ كه كوڕه‌كه‌ی ''نۆ ساڵان'' نمره‌ی باشی هێناوه، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پاداشتی ده‌كات كه ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌یشی پێشبینی نه‌ده‌كرد.
ماڵپه‌ڕی ''
vt'' بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باوكێك به‌ناوی ''پۆڵ ئێدوارد'' له لیڤه‌رپووڵ، دوای ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێ كوڕه‌كه‌ی كه نۆ ساڵانه نمره‌یه‌كی به‌رزی هێناوه له تاقیكردنه‌وه‌كانی، به بردنی بۆ ''ڕێستۆرانتی هووته‌رس'' پاداشتی ده‌كات.
له‌وانه‌یه بپرسی هووته‌رس چییه و بۆ بووه‌ته پاداشت بۆ ئه‌م كوڕه؟
هووته‌رس ڕێستۆرانتێكی ئه‌مه‌ریكییه و سیستمه‌كه‌ی به‌جۆرێكه كه ده‌بێ هه‌موو گارسۆنه‌كانی كچ بن، به‌ڵام جله‌كانیان كه‌مێك ڕووت بێت.
به‌مشێوه‌یه باوكه‌كه ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه و كوڕه‌كه‌ی پاداشت كرد و ده‌ڵێ، ویستم كارێكی جیاواز بكه‌م بۆ كوڕه‌كه‌م، چونكه نمره‌ی به‌رزی هێناوه و شایانیه‌تی.
له‌و وێنه‌یه‌ی پۆڵ دایناوه له تویته‌ر، ده‌رده‌كه‌وێ گارسۆنه كچه‌كان له‌كاتی هاتنی كوڕه‌كه‌ی پۆڵ، ماچی ده‌میان كردووه و سووراوه‌كه‌یشیان پێوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌م كرداره كه‌مێك له خه‌ڵكی بێزار كردووه، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێ، من زۆر دڵخۆشم به‌م كاره و كوڕه‌كه‌شم گله‌یی لێم نییه.