به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پرسی ناوكی ئێران راگه‌یاند و گوتی، ئێران نابێ هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ناوكی بگات، چونكه رژێمه‌كه جێی متمانه نییه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایشی دنیا.
جێمس كلۆرلی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له تویتێكدا له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی پلانی ناوكی ئێران، هۆشداری داوه و نووسیویه‌تی، نابێ ئێران هه‌رگیز ده‌ستی به چه‌كی ناوكی بگات.
ئه‌و پێداگری كردووه له‌وه‌ی رژێمێك بیه‌وێت به‌م شێوه دڕندانه‌یه له ناوخۆ خه‌ڵك سه‌ركوت بكات، ده‌بێ له‌وه دڵنیا بین كه چ له دۆسته‌كانی به‌ریتانیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
هانای بۆ رفاندنی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی ئه‌وانه بردووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپییان هه‌یه
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' له‌مدواییانه‌دا ئێران جگه له كوشتنی خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر، هانای بۆ رفاندنی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی ئه‌وانه بردووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپییان هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو سه‌ردانی ئێرانیان كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو تۆڕی ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ریتانیا MI5 بڵاوی كرده‌وه، تا ئێسته ده‌یان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و هه‌ڕه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامی كراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی ئێرانی نیشته‌جێی به‌ریتانیا و زۆربه‌یان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
له 69 رۆژی رابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران له ناوخۆ، تۆڕه هه‌واڵگری و ئیتڵاعاتییه‌كانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌یان له رۆژنامه‌نووسان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه.