یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له ماوه‌ی كابینه‌كانی رابردوو به ئێسته‌یشه‌وه ده‌یگرنه‌به‌ر، جۆرێك له كشانه‌وه‌یه له حكوومه‌ت یان زویربوونیانه، ئه‌وه‌یش له چه‌ندان كابینه‌ی رابردوودا دووباره بووه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئامانجه‌كه‌یان بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانیان بووه، له كاتێكدا به‌پێی ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌نگه‌كانیان كه‌می كردووه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی رابردووی حكوومه‌تدا، به‌هۆی سه‌ركێشییه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وكاته له حكوومه‌ت كشێنرایه‌وه، ئه‌وه‌یش له پێناو ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان حزبه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن. به‌ڵام هه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامییه نیوه به نیوه هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌بوو. هاوكات كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه له كابینه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌بوو، وه‌زیره‌كه‌یان له كۆتاییه‌كانی حكوومه‌ته‌دا كشایه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌خێرایی تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌زموونی حزبه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ تا مێژووی ئه‌و حزبانه هه‌ڵبدرێته‌وه، زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ كه تا نیوه‌ی رێ له‌گه‌ڵ حوكمڕانی بوون، به‌ڵام بۆ قۆناغی ئێسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، زویر بووه و به‌شێك له وه‌زیره‌كانیش نانێرێته كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام پارتی دیموكراتی كوردستان تا كۆتایی رێیه‌كه هه‌نگاوی ناوه، به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵی بوون جێیان هێشتووه. ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه نه‌ك بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی، به‌ڵكو هه‌ر بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی به گشتی وایه.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، پارتی په‌روه‌رده‌ی وایه كه هه‌رگیز دۆستی نیوه‌ی رێ نییه، جگه له‌وه‌ی كوردستان به‌هۆی خۆی ده‌زانێت، ناكرێ پارتی ناڕازی بێ، چونكه خاوه‌ن ماڵه.
ڕوونیشی كرده‌وه، له رابردوودا زۆر له حزبه‌كانی هاوپه‌یمان تا نیوه‌ی رێ هێناویانه، یان به‌یانیان له حكوومه‌ت بوون و ئێواران بوون به ئۆپۆزسیۆن.
ئێسته ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی پرسیار ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی خۆی ده‌رده‌خات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێ ئۆپۆزسیۆنیش بێت كه ئه‌وه‌یش له پرۆسه‌ی حوكمڕانی و سیاسیی جێی نابێته‌وه. له كاتێكدا دیار نییه قوباد تاڵه‌بانی بۆ زویره؟.