یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه و باس له دۆخی ناوخۆیی و عێراق كراوه، له‌كاتێكدا پێشتر باس له‌وه ده‌كرا كه یه‌كێتی بڕیار ده‌دات له حكوومه‌ت بكشێته‌وه، به‌ڵام سكرتێری حزبێكی به‌شدار ده‌ڵێت،"پرسی كشانه‌وه باس نه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، داوا له حزبه‌كان كراوه هه‌ڵوێستیان روون بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له حكوومه‌ت بكشێته‌وه، به‌ڵام غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" راستی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له پرسی كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی له حكوومه‌ت نه‌كراوه و ئاشكراكردنی هه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌وباریه‌وه نه‌كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه باس له دۆخی ناوخۆیی و عێراق كراوه.
يه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری له دوكان كۆبووه‌وه.ه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری له دوكان كۆبووه‌وه.
ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان بانگێشت كرابوو، به‌ڵام خۆیان به‌شداریان نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش گوت، كه یه‌كێتی هه‌موو حزبه‌كانی بانگێشت كردووه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی تشرینی دووه‌م، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری له دوكان كۆبووه‌وه.