بۆردمانه‌كانی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا بۆ ده‌ستكردن به هێرشێكی داگیركاری بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ چڕتر ده‌بنه‌وه و كورده‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و هێرشه ڕزگار بكه‌ن، په‌نا و هانایان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێناوه، تا به توندی ڕووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه و ڕێگری له هێرشێكی تری داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان بكرێت.
ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، ئیلهام ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات له واشنتن نامه‌یه‌كی نووسیوه و ئاراسته‌ی ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه، له نامه‌كه داوا له واشنتن كراوه، كه زۆر به توندی بێته سه‌ر خه‌ت و ڕێگری له هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
له ناوه‌رۆكی نامه‌كه هاتووه، كه مه‌ترسی هه‌یه توركیا جارێكی تر هێرشی وشكایی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات ده‌ست پێ بكاته‌وه، تواناكانی هێزه‌كانی سووریایش له‌وه زیاتر نییه كه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببێته‌وه و سه‌رجه‌م كه‌سوكاری تیرۆریستان له كه‌مپی هۆل به ده‌سبه‌سه‌ركراوی بهێڵێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێته ده‌نگ و ڕێگری له هێرشی داگیركاری فره‌وانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه بكات، چونكه ئه‌نكه‌ره هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه و ته‌نیا ئان و ساتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و بنگهوازهی ئیلهام ئه‌حمه‌د كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه له كاتێكدایه، كه ماوه‌یه‌كه فڕۆكه‌كانی جه‌نگی توركیا به چڕی بۆردمانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات له سووریا ده‌كه‌ن و هاوكات توركیا به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆڵی خستووه‌ته ئه‌ستۆی هێزه كوردییه‌كانه‌وه، كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه شه‌ش كه‌س كوژران و برینداربوونی 80 كه‌سی تری لێ كه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسانی هه‌سه‌ده‌یش له‌باره‌ی زیانی بۆردمانه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 20 كه‌س شه‌هیدبوون كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه توركیا ئه‌و بۆردمانانه به بیانووی بۆردمانكردنی بنكه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ئه‌نجام ده‌دات. كه ئه‌و هێزه‌یش به بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌ژمار ده‌كرێن، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ و كۆمه‌ك و هاوكارییان پێ ده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" بۆردمانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات سه‌ركۆنه كرد و دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه به‌شێك له‌و بۆردمانانه له نزیكه‌ی بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام دراون. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانیش له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده و به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی هه‌سه‌ده و كاركردن له‌گه‌ڵیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئه‌مه‌یش به یه‌كێك له‌و خاڵانه داده‌نرێ كه بووه‌ته هۆی به‌رده‌وامی بوونی كێشه له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا.
ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌نكه‌ره مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خۆی و سنووره‌كانی بكات، به‌ڵام به‌زاندنی سنوور و هێرشه‌كردنه سه‌ر هێزه‌كانی كورد به ته‌واوی له خزمه‌تی زیادبوونه‌وه‌ی جموجۆڵی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه و پێویسته توركیا خۆی له كارێكی له‌مجۆره به‌دوور بگرێت. هاوكات واشنتن ئاشكرای كردووه، تا ئێسته ڕێژه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش له سووریا ده‌گاته شه‌ش هه‌زار چه‌كدار و ده‌توانن دووباره گرفتی گه‌وره له ناوچه‌كه و بۆ ته‌واوی جیهان دروست بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌سه‌ده به هاوكاری ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام نه‌بێ له ڕاوه‌دوونان و به‌دوادا گه‌ڕان و له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كدارانه.
گوته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه بۆ "ئه‌لمۆنیتۆر" ڕای گه‌یاندووه، واشنتن به‌رده‌وام نیگه‌رانی و مه‌ترسی خۆی به توركیا گه‌یاندووه، كه ئه‌نجامدانی هێرشی وشكایی سه‌رتاسه‌ری بۆ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر زۆر به‌هێز ده‌كاته‌وه، بۆیه پێویسته سێره و ئامانج له‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش بێت و هێرشی وشكایی فره‌وان نه‌كرێته سه‌ر كورده‌كان، چونكه ئه‌وان به پشتیوانی و كۆمه‌كی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی تیرۆر له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانیان نیگه‌رانی خۆی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌و ئاسته نییه كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان لێ ده‌كرێت. دارین خه‌لیفه شرۆڤه‌كاری كاروباری سووریا له گرووپی ته‌نگژه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ، هه‌سه‌ده به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڵوێستی توند له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ورده ورده متمانه‌ی به واشنتن لاواز ده‌بێت، كه ڕێگری له هێرشی توركیا بكات، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا چه‌ند سزایه‌ك به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت، به‌هۆی هێرشی ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، به‌ڵام ناتوانێ له‌وه زیاتر بكات، چونكه توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگ و ستراتیجی ئه‌مه‌ریكایه له نێو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".