هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا و نرخی نه‌وت جارێكی تر دابه‌زی و گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌مساڵدا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی نه‌وتی برێنت به 83 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌فرۆشرێت و هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به نزیكه‌ی 80 دۆلار ده‌فرۆشرێت. ئه‌م جۆره نه‌وته‌ش بۆ 76 دۆلار و 53 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا نرخی نه‌وت ته 82 دۆلار و 50 سه‌نت دابه‌زینی تۆمار كردووه و له‌وه‌ته‌ی 16ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌و ئاسته دانه‌به‌زیوه.
له میانه‌ی هه‌فته‌كه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئۆپێك له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆیدا، نیو ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش به خێرایی نرخی نه‌وتی دابه‌زاند، به‌ڵام دواتر جێنشینی شای سعوودیه ره‌تی كرده‌وه ئه‌مه روو بدات و زانیارییه‌كه‌ی به‌درۆ خسته‌وه و گوتی، له‌سه‌ر پلانی سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بن و دوای ئه‌و لێدوانه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا دووباره دابه‌زییه‌وه.
ترسی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌وروپا، نه‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی ساغ بكاته‌وه.
رووسیا نه‌وتی زیاتری خستووه‌ته بازاڕه‌وه و ترسی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌وروپا، نه‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی ساغ بكاته‌وه.
له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ده‌ستپێكردنی وه‌رزی سه‌رما، به‌رزبوونه‌وه‌ی كه‌مێك له داخوازی نه‌وت و به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له ئۆكراینا، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌یه و پێناچێت نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زێت. به‌گشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌هێزترن له‌و هۆكارانه‌ی كه نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێنن.
نرخی نه‌وت له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی مانگی شوبات، رووی له هه‌ڵكشان كرد و تا نزیكه‌ی 140 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام دواتر دابه‌زییه‌وه.