خه‌ریكه زستان ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، شه‌ش ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئۆكراینا بێ كاره‌بان.
ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌م ئاماره، رای گه‌یاند پایته‌خت و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا، زۆرترین زیانیان پێ گه‌یشتووه و به‌شێك له دانیشتووانی شاره‌كه سه‌رووی 30 سه‌عاته یه‌ك خوله‌ك كاره‌بایان نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، ناوچه‌ی ئۆدیسا له باشوور و لۆیۆ له رۆژئاوا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه. سه‌رۆكی وڵاته‌كه داوای له خه‌ڵك كردووه تا بۆیان ده‌كرێ له ئامێره كاره‌باییه‌كان سوود وه‌رنه‌گرن و ئه‌گه‌ر كاره‌بایان هه‌یه، نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كێشه‌كه كۆتایی پێ هاتووه و هه‌مووان ده‌بێ ئه‌م زستانه ره‌چاوی دۆخه‌كه بكه‌ن.
سیستمی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكراینا گوتوویه‌تی، سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی ئۆكراینا، سیستمی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
له ئۆكراینا پله‌ی گه‌رمی بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌ڵكی زیاتر نه‌خۆش بكه‌ون و پاڵه‌په‌ستۆی زیاتر بكه‌وێته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان.
له 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه رووسیا ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر ئۆكراینا كردووه و شه‌ڕه‌كه‌ش تا ئێسته به‌رده‌وامه. رووسیا له‌مدواییانه‌دا پاشه‌كشه‌ی له هه‌ندێك ناوچه كردووه و ئۆكرایناش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له‌و شه‌ڕه‌دا شكست به رووسیا بهێنێت.