له هه‌ندێك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی جیاواز ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتوچۆی گه‌شتیاری و بازرگانی له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران تووشی كێشه بووه به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ندان ده‌نگۆی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئێران رێ به هاتنی گه‌شتیاری عێراقی نادات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه رێ به گواستنه‌وه‌ی بازرگانی بۆ هه‌رێم نادرێت به‌ڵام ئه‌مه به درۆ ده‌خرێته‌وه.
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران، بۆ ''وشه'' كه پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت روونی كرده‌وه، تا ئه‌م ساته هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاری بۆ ده‌روازه‌كه نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه، خه‌ڵك سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و له ئێرانیشه‌وه خه‌ڵك دێنه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا گواستنه‌وه‌ی بازرگان‌یش ئاساییه و ته‌نیا هه‌فته‌ی رابردوو رۆژێك رێ له ئۆتۆمبێله‌كان گیرا بگه‌نه ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌ویش نه‌ك له دیوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له دیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو و خه‌ڵك وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك رێی نێوان پیرانشار و مه‌رزه‌كه‌یان داخست.
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، هێرش بكه‌نه سه‌ر قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان
جێی باسه ئێران هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر سنوور و به‌رپرسانی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه، هێرش بكه‌نه سه‌ر قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان و به قسه‌ی خۆیان له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات بده‌ن. به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی دا ئه‌گه‌ر هێز هاتبێته سنووریش، له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران زۆر دووره و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر جووڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاری نه‌بووه.
ماوه‌ی 71 رۆژه خۆپێشاندان ته‌واوی پارێزگاكانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و ئێرانیش بۆ شاردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی، له سنووره‌كان ده‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ربازی كردووه.