له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆمسیۆنی باڵای ئه‌وروپا بڵاو كرایه‌وه، په‌نابه‌رانی ئۆكراینا ده‌توانن ته‌نانه‌ت دوای كۆتاهاتنی جه‌نگیش له وڵاتانی ئه‌وروپا بمێننه‌وه.
دوبراڤكا سویكه Dubravka Suica جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، ئه‌و په‌نابه‌ره ئۆكراینییانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌توانن بمێننه‌وه ته‌نانه‌ت دوای كۆتاهاتنی جه‌نگیش، ده‌ستبه‌جێ ناگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان .
ئه‌مڕۆ شه‌موو سویكه له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌كانی تۆڕی میدیایی "دۆیچلاند
Deutschland"ی ئه‌ڵمانی، بڵاوی كرده‌وه و گوتوویه‌تی، قوتابخانه‌كانیان، ماڵه‌كانیان وێران بووه و كاره‌كانیان له ده‌ست چووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه په‌نابه‌رانی ئۆكراینی وه‌رده‌گرن، وه‌ك ئه‌ڵمانیا یان پۆڵه‌ندا، پێویسته ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی دوای كۆتاهاتنی شه‌ڕه‌كه‌یش په‌نابه‌رانی ئۆكراینی بۆ چه‌ند ساڵێك له وڵاته‌كانیان بمێننه‌وه، "پێم وایه پێویسته ئاماده بین بۆ ئه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه كه "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌م خێزانانه پێیان وایه، ده‌توانن ڕۆژی دوای كۆتاهاتنی شه‌ڕه‌كه بچنه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌ڵام ناتوانن له‌م كاتانه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه ".