شوێنه‌وارناسان له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه كه‌وتووه‌ته باكوری پارێزگای هه‌ولێر، كۆنترین چێشت یان ژه‌می خۆراكییان دۆزییه‌وه كه ته‌مه‌نی ده‌گاته 70 هه‌زار ساڵ.
ئه‌و شوێنه‌وارناسانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌ریتانین و له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر و چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكی تر، به دوای ئه‌و شوێنه‌واره خۆراكییهدا گه‌ڕاون.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه، گریمانه‌ی پێشووی شوێنه‌وارناسان ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باسیان له‌وه كردبوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا له كوردستان، هێشتا مرۆڤ وازی له خواردنی گۆشتی خاو و چه‌ند جۆر خۆراكی تر نه‌هێنابوو.
كریس هانت مامۆستای زانكۆی جۆن مۆرس و به‌رپرسیاری هه‌ڵكه‌ندن له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ری هه‌ولێر، ده‌ڵێت به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌یان، مرۆڤی نیانده‌رتاڵ چێشتی كوڵاویان خواردووه.
نانێكیان دروست كردووه كه تامی گوێزی لێ هاتووه
ئه‌و به پشتبه‌ستن به دانه‌وێڵه‌ی دۆزراوه له ئه‌شكه‌وته‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا نانێكیان دروست كردووه كه تامی گوێزی لێ هاتووه و ئه‌مه‌ش كۆنترین خۆراكه له دنیادا دۆزرابێته‌وه.
به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا، شوێنه‌وارناسانی زانكۆی لیڤه‌رپول باسیان له‌وه كردووه، بۆ یه‌كه‌م جار به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌ری ده‌خات، دانه‌وێڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كراوه‌ته ئارد و له‌لایه‌ن مرۆڤی نیانده‌رتاڵ كراوه‌ته نان، شوێنه‌واری ئه‌م خۆراكه‌ش له كوردستان و باشووری یۆنان دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر كه‌وتووه‌ته كوێستانه‌كانی برادۆست له نزیك مێرگه‌سۆر، 670 مه‌تر له‌سه‌ر رووبه‌ری ده‌ریا به‌رزه.