باشتركردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی كه‌نداو، به سوودی عێراقه و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رای گه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداو ئاسایی بكاته‌وه، بۆیه‌ش دوای كۆنفرانسی به‌غدا، بڕیاره كۆنفرانسی ئوردن به‌ڕێوه ببات.
ئه‌و له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی ئوردنی، پێداگری كردووه له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌هێزن، له‌لایه‌ن به‌غداوه چه‌ندان جار هه‌وڵ دراوه پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو ئاسایی بكه‌نه‌وه، چونكه پاراستنی ئاسایش له ئاستی ناوچه‌كه‌دا به قازانجی عێراقه و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌غدا كۆنفرانسێك به‌ڕێوه چووه، گه‌ڕی دووه‌می ئه‌و كۆنفرانسه‌ش له ئوردن ده‌كرێت و به‌حرێنیش تێیدا ئاماده ده‌بێت.
حكوومه‌تی نوێ، ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌ره پێ بدات و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت
بەگوێرەی
شەفەقنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێی وایه حكوومه‌تی نوێ، ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌ره پێ بدات و هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت و له دۆخێك‌دا كه داهات زیادی كردووه، ده‌ستی حكوومه‌ت كراوه‌یه و ده‌توانێت په‌ره به ئابووری عێراق له هه‌موو روویه‌كه‌وه بدات.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی به‌شێك له پارته‌كانی عێراق به ئێران، فوئاد حووسێن ده‌ڵێت، له سیستمی دیموكراتیك‌دا ئاساییه پارتێك له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیای وڵاتێكی تر هاوئاراسته بێت، به‌ڵام دواجار بڕیاردان له عێراق له ده‌ستی حكوومه‌تدایه. له عێراق پارتی جیاوازی كورد و سێكۆلار و شیعه و سوننه هه‌ن و پارته‌كانیش له چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆجی خۆیاندا هه‌ڵناسه‌نگێنرێن، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی قه‌باره‌ی وه‌فاداری و دڵسۆزییان بۆ وڵات و نیشتمان هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن.