هیچ ئاسۆیەکی روون لە داهاتووی سووریا بەدی ناکرێت

:: PM:04:26:27/11/2022 ‌
لە ساڵی 2011ەوە لە سووریا شەڕە و ئەو وڵاتەی تووشی دۆخێکی زۆر نالەبار کردووە بەڵام دوای خەریکە ساڵی 2023 دەست پێ بکات کەچی هیچ ئاسۆیەکی روون لەم ولاتە بەدی ناکرێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، بڵاوی کردەوە هیچ ئاسۆیەکی روون بەدی ناکەن لەوەی سووریا بگەڕێتەوە دۆخی ئاشتی و ئارامی و سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

هێشتا دۆسیەی سووریا نەگەیشتووەتە قۆناغی دانوستان

بەگوێرەی شەفەقنا، فەزڵ عەبدولغەنی بۆ میدیاکان روونی کردەوە هێشتا دۆسیەی سووریا نەگەیشتووەتە قۆناغی دانوستان، کەوایە هیچ هەنگاوێک بەرەو پێشەوە نەنراوە.

هەروەها ئاماژەی داوە ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت نەک کارەساتی سووریا و دۆخی 12 ساڵەی جەنگ کۆتایی نایەت، هیچ ئاسۆیەکی روونیش بۆ سەقامگیری و ئاسایش و گەڕانەوەی ئاوارەکان نابینرێت.

خراپیی دۆخی دارایی و ئابووری لە کەمپەکان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کۆمەڵێک نەخۆشیی تر و کەمبوونەوەی پاڵپشتیی وڵاتانی کۆمەکبەخش بە تایبەتی دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئۆکراینا وایکردووە دۆخی سووریا لە خراپ بۆ خراپتر بگۆڕدرێت.


وشە - سلێمان تاشان