رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له ڕۆژی سێشه‌می 29ی تشرینی دووه‌م، كه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێ.
په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، پاڵپشت به حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ی 18ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره 14ی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سێشه‌م به‌رێوه ده‌چێت.
له‌به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای "پاراستنی ئاژه‌ڵان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق" و پێشنیازه یاسای "به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان" و پڕۆژه یاسای "هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وقاف" و پڕۆژه یاسای "هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای "كار له هه‌رێمی كوردستان" ده‌كرێ.
رۆبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، په‌رله‌مانی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی له‌م خوله‌یدا زۆرترین پڕۆژه یاسا په‌سه‌ند بكات و بڕیاری گرنگ به‌جێبهێڵێ.
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان بایكۆتیان كردووه، به‌ڵام پێشتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر له هۆڵی په‌رله‌مان و بۆ بابه‌تی دیاری كرا‌و بایكۆت نه‌كه‌ن ئه‌وه ئیتر به نه‌هاتوو هه‌ژمار ده‌كرێن.