په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌می رابردووی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان باسی لێ كرابوو.
رۆژی چوارشه‌می رابردوو، بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێك له دووكان كۆبووه‌وه، یه‌كێك له پێشنیازه‌كانی بۆ لایه‌نه‌كانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاسیی بوو كه هه‌موو مه‌به‌ستی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه كه كه‌تنه‌كانی له‌پاڵ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا بشارێته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان / یه‌كگرتووی ئیسلامی/ رای گه‌یاندووه، دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و دواوه، له‌جیاتی ئه‌وه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به‌هێز بكه‌ن و ده‌ست له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی وه‌رمه‌ده‌ن.
ئه‌و له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی" كه‌واته دوای30 ساڵ له حوكمڕانی ده‌تانه‌وێت هه‌میشه حزب زاڵ و حكوومه‌ت بێ باڵ و میله‌ت ڕووت و ڕه‌جاڵ بێت".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه دوێنێیش به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهێنانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی ره‌ت كردبووه‌وه، به‌ڵام گۆڕان و یه‌كگرتوویش به‌شداربوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له دووكان.