كۆگەیەكی گەورەی بیناسازی لە نەجەف ئاگری گرت

:: AM:09:16:28/11/2022 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی نەجەف ئەمڕۆ رای گەیاندووە، تیمەكانی توانیویانە ئاگرێكی گەورە لە كۆگەیەكی تایبەت بە بیناسازی لە شارەكە كۆنترۆڵ بكەن. زیانی مرۆیی نەبووە، بەڵام زیانە مادییەكان زۆرن.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، بەرگریی شارستانیی نەجەن رای گەیاندووە، ئاگرێك لە كۆگەیەكی گەورەی تایبەت بە كەلوپەلی بیناسازی لە نەجەف كەوتەوە، دوای زیانێكی زۆری دارایی، تیمەكانیان توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

بەپێی پێگەكە ئەو كۆگەیە كەوتووەتە گوندی غەدیری نیشتەجێبوون لە باكوری شارەكە و لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتری چوارگۆشە دامەزراوە. بەرگریی شارستانی دەڵێ، لە چوار لاوە تیمەكانیان لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بوون نەك بكاتە كۆگەكانی تر، لەو گوندە چەند كۆگەیەكی تریش هەبوون، دواتر توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن بەبێ زیانی مرۆیی.

بەرگریی شارستانی داوای دروستكردنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی كردووە تا هۆكاری ئاگرەكە ئاشكرا بكەن.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د