له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا له به‌غدا، دوو گه‌نج خۆیان كوشتووه، هێزه ته‌ناهییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوو گه‌نجه /15 و 16 ساڵ/ به په‌ت خۆیان خنكاندووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا رای گه‌یاندووه، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، كوڕێك له ماڵه‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
له عێراقدا 772 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه، به‌راورد به ساڵی 2020 زیاتره كه ئه‌وكات 663 حاڵه‌ت بووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی خۆكوشتنه له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا. "ئه‌و كوڕه /16ساڵ/ به په‌ت له ماڵه‌كه‌ی خۆی خنكاندووه".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كوڕه‌كه نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه كه قسه‌ی بۆ میدیاكان كردووه، ئه‌وه دركاندووه كوڕێكی تریش خۆی كوشتووه كه ته‌مه‌نی 15ساڵ بووه، ئه‌ویش به په‌ت خۆی خنكاندووه.
به‌پێی ئاماری ساڵی 2021 له عێراقدا 772 حاڵه‌تی خۆكوشتن هه‌بووه، به‌راورد به ساڵی 2020 زیاتره كه ئه‌وكات 663 حاڵه‌ت بووه.
وه‌زاره‌تی
ناوخۆ له دواین قسه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مساڵ حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو زیاتره و گه‌نجان له پله‌ی یه‌كه‌مدان.