ناودارترین وه‌زرشوانی ئێرانی كه به ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، رای گه‌یاندووه كه له چه‌ند لایه‌نێكی نه‌ناسه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی و خێزانه‌كه‌ی كراوه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران عه‌لی دایی رای گه‌یاندووه، له چه‌ندان شوێنی نادیار له‌ڕێی نامه و ته‌له‌فۆنه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له خۆی و خێزانه‌كه‌ی كراوه.
دایی گوتوویه‌تی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دوای ئه‌وه هاتووه، ره‌خنه‌ی له كوشتنی ژینا ئه‌مینی گرتووه كه به ده‌ستی پۆلیسی ئادابی ئێرانه‌وه كوژراوه، دواتریش خۆپێشاندانی فراوان ته‌واوی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه.
عه‌لی دایی له بواری وه‌رزشوانیدا به ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌و ناودارترین گۆڵكاری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران بووه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی عه‌لی دایی زیاتر له 100 گۆڵی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه له‌لای جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ئێرانه‌وه به كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست ده‌ناسرێته‌وه.
ئه‌و جۆره رووداوانه دوای ئه‌وه دێن كه ژینا ئه‌مینی له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.