لەناو یەكێتی ئینقلاب دەكرێ‌

:: AM:10:16:28/11/2022 ‌
كەسانی نزیك لە بنەماڵەی تاڵەبانی هۆشداری دەدەن، بەمنزیكانە ئینقلابێكی سەربازی لەناو یەكێتی روو دەدات و سەركردەكانی ئەو حزبە هەموویان لە بافڵ تاڵەبانی تووڕەن.

دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەوەتەی ئەو حزبە هەیە هێندە خراپ نەبووە، بوونی كۆمەڵێك كەسی گوماناوی و بكوژ لە پۆستی باڵا وایكردووە، هۆشداری بە كەسی یەكەمی ئەو حزبە بدرێ‌ و لە ئینقلابێكی سەربازی ئاگادار بكرێتەوە.

سالار تاڵەبانی كە كەسێكی نزیك لە بنەماڵەی تاڵەبانییە نووسیویەتی، ئەو باوەشكردنەوەیە بۆ سەركردە شیعەكان سوودی نییە، بە پێچەوانەوە كۆبوونەوە و باوەشكردنەوە بۆ كەسانی وا كە لە لیستی تیرۆرن، زیانی بۆ خۆت و بۆ یەكێتی هەیە.

باسی لەوەش كردووە، فریای خۆت بكەوە كەسانێك لە تەنیشتت وەستاون بەتەمای ئینقیلابن بەسەرتا، ئەو پلەدارە‌ سەربازی و ئاسایشانەی لەگەڵتدا سەردانی بەغدایان كرد، بەشێكیان چاویان مۆنە.

لە كۆتایی نووسینەكەی دەڵێت، بافڵ تاڵەبانی ئەوەندەی خەریك تەحەدای پارتیت، ئەوەندە ئاگات لە ناوخۆی یەكێتیی نەماوە و سەركردەكان تووڕەن، دڵم دەڵێ شتێ خراپ لەناو یەكێتی دەقەومێ‌.

بۆچوونی سیاسی و چاودێرانیش وایە بەمنزیكانە كارەساتێك بەسەر یەكێتی دێ‌ كە لە مێژووی ئەو حزبە بوونی نەبووە، ئەوەیش بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتە نامۆیەی سەرۆكی حزبەكەی دەیكات و تەواوی دەسەڵاتە سەربازییەكانی بە كەسانی بكوژ و داواكراوی یاسایی پڕ كردووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد