له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، 15 كه‌س به تۆمه‌تی ساخته‌كاری و ده‌ستكاریكردنی ژماره شانسی و تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی لێدراو كه "450 ئۆتۆمبێله" گیراون كه پله‌داری باڵای تێدایه، لیژنه‌یش له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكهێناوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاتوچۆی هه‌ولێر، به "وشه"ی راگه‌یاند، 15 كه‌س به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر گیراون.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو "وشه" به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له كاره‌كه‌ی لادراوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه، ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی رائید و موفه‌وه‌زێك و پۆلیسێك، له‌گه‌ڵ 12 هاووڵاتی گیراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌وانه له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ كاریان تێپه‌ڕاندنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژماره شانسی ده‌ستكاریكراو بووه، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره له پشكنین ده‌ریان كردوون و تابلۆیان پێ دراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه كاری ئه‌وانه به‌و شێوه‌یه بووه، زیاتر له 450 ئۆتۆمبێلیان به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕاندووه، بۆیه له بازاڕدا ئۆتۆمبێلی له‌و جۆرانه نرخه‌كه‌یان به‌رز بووه‌ته‌وه.
"وشه" پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه كرد بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و پرسه، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه.
"وشه" زانیویه‌تی له ئاستی باڵا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لیژنه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه پێكهێنراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
هاوكات له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو "وشه" به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له كاره‌كه‌ی لادراوه، به ماده‌ی 17 له یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌ران ژماره 14ی ساڵی 1991.