قوتابییه‌كى نێوده‌وڵه‌تی، كورسیی زانكۆی له به‌ریتانیا له ده‌ست ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه له فڕۆكه‌خانه گیرا و بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد، به‌ڵام دواتر داوای لێبوردنیان لێ كرد .
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "
گاردیانی به‌ریتانی" قوتابییه‌كى نێوده‌وڵه‌تی له كاتی گه‌شتكردنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیی خوێندن له به‌ریتانیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه ماوه‌ی 12 ڕۆژی خایاند، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كورسیی زانكۆ له ده‌ست بدات .
قوتابییه‌كه ناوی سلاڤ خه‌دكایه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌فسه‌رانی فرۆكه‌خانه وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانبار بێت، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و تۆمه‌تباریان كردووه به‌وه‌ی كه داواكارى قوتابییه‌كه ساخته‌یه.
ئه‌و قوتابییه /23 ساڵ/ نیپاڵییه، ڤیزای كار و به‌ڵگه‌ی ناونووسینی له زانكۆ و پێدانی كرێی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی هه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ به‌ریتانیا، چه‌ندان پرسیاری وردی لێ كرا له‌باره‌ی خوێندنه‌كه‌ی، داوای لێ كرا كه ناونیشانی شه‌ش بابه‌ت بڵێت كه ده‌یانخوێنێت، به‌ڵام ته‌نیا دوو ناونیشانی بیر هاته‌وه .
خه‌دكا ده‌ڵێت ، ئه‌فسه‌رانی فرۆكه‌خانه وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانبار بێت، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه
جگه له‌وه نامه‌یه‌كی بانكی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵه نووسینێكی هه‌بوو، وایكرد ئه‌فسه‌رانی ته‌ناهى وا تێبگه‌ن هه‌وڵی خۆدزینه‌وه له كۆنترۆڵكردنی كۆچبه‌ری ده‌دا و قوتابییه‌كى ڕاسته‌قینه نییه، ئه‌مه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانی ڕۆژنامه‌ی The Observer.
دوای ئه‌وه خه‌دكایان برده ناوه‌ندی دوورخستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له سكۆتڵه‌ندا، پێیان گوت كه دیپۆرت ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی وه‌رگرتنی زانكۆكه به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌لماندنی تۆماركردنی ناوی له زانكۆ پێشكه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه كرێی خوێندنی داوه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هێشتیانه‌وه .
سه‌ره‌نجام وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئازادی كرد و نامه‌یه‌كی داوای لێبوردنی پێدا و تێیدا گوتوویه‌تی، به وردی پێداچوونه‌وه‌یان به دۆسیه‌كه‌یدا كردووه و هه‌ڵه‌یان كردووه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی دركیان به هه‌ڵه‌كه‌یان كرد، خدكا واده‌ی تۆماركردنی له زانكۆی له ده‌ست دابوو.
دوای ئەوەی بە هەڵە قوتابیەکەیان دەسگیرکردبوو ئازادیان ، بەڵام کورسی زانکۆکەی لەدەستدا
دوا ئازادكردنی له 24ی تشرینی یه‌كه‌مدا كاتێك گه‌یشته زانكۆكه، پێیان گوت كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له واده‌ی ناو تۆماركردن تێپه‌ڕیوه و كورسییه‌كه‌ی له ده‌ست داوه و ده‌بێت ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه.
خه‌دكا ده‌ڵێت ؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی تاوانبار بم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵمدا ده‌كرد، به‌ڵام هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردبوو، تێنه‌گه‌یشتم بۆچی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم، هۆكاری زۆریان پێدام تا بمگرن، به‌ڵام ده‌متوانی پاساو بۆ هه‌ر یه‌كێك له هۆكاره‌كانیان بهێنمه‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌كانم پێشاندان و پێوه‌ندییان به زانكۆكه‌مه‌وه كرد، سه‌رجه‌م كاغه‌زه‌كانم هه‌بوو، به‌ڵام باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووم .
كه پرسیار له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خدكا، وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه و ڕایان گه‌یاند كه لێدوان له‌سه‌ر حاڵه‌ته تاكه‌كه‌سییه‌كان ناده‌ن. گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش گوتی ؛ ڕۆڵێكی گرنگمان هه‌یه له پاراستنی سه‌لامه‌تی به‌ریتانیا و هاووڵاتییانی، له پێشینه‌ی كاره‌كانی هێزی سنوور پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانه. له كاتێكدا ڕۆژنامه‌ی The Observer ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خدكا مه‌ترسیی ئاسایشی دروست نه‌كردووه، گوته‌بێژه‌كه گوتی: سوپاس بۆ پرسیاره‌كانتان، ئه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌یه كه هه‌مانه.
كۆمه‌ڵه‌ی زانكۆكانی به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند، كه‌یسه‌كه زۆر نیگه‌رانكه‌ر بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "قوتابیانى نێوده‌وڵه‌تی سوودێكی زۆریان بۆ به‌ریتانیا هه‌یه، زۆر گرنگه وایان لێ بكه‌ین هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئاسایش بكه‌ن".