گیراوێكی به‌ریتانی له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی عێراق به ناوی "برایان گلینیدینگ"، په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ند نهێنییه‌كی ناشیرین له گرتووخانه‌كانی عێراق هه‌ڵماڵی، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی عێراق گیرابوو و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئازاد كرا.
برایان گلینیدینگ له میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ریكۆرد"، باس له‌و رۆژه ناخۆشانه ده‌كات كه له ماوه‌ی دوو مانگدا له یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی عێراق به‌سه‌ری بردووه و ده‌ڵێ: ورده‌كارییه ترسناك و ناخۆشه‌كانی تا درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.
گیراوه به‌ریتانیه‌كه له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كانیدا ده‌ڵێ: ئه‌و ژووره‌ی ئێمه لێی گیرابووین، بۆ 10 گیراو دیزاین كرابوو، به‌ڵام 40 كه‌سیان تێدا به‌ند كردبوو.
برایان ئه‌وه‌یشی گوتووه به هۆكاری جیاوازی ئاینیی پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن گیراوه‌كانیشه‌وه دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیی به‌رده‌وام كراوه‌ته‌وه.
" پاسه‌وانه‌كانی گرتووخانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ستاون به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوه‌كان تا ئه‌وپه‌ڕی له‌ده‌ستدانی هۆشیان". برایان وای گوتووه.
ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌كان به‌بێ هۆكار و له پێناو خۆشی و پێكه‌نینی پاسه‌وانه‌كان كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه به‌ریتانییه پاسه‌وان و كاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه عێراقییه‌كه‌ی به ته‌واو گه‌نده‌ڵ ناوزه‌ند كردووه. روونی كردووه‌ته‌وه كه پاسه‌وانه‌كان گشت كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ئه‌ویان بردووه ئه‌وكاته‌ی گیراوه و نه‌یانداوه‌ته‌وه و بۆ خۆیانیان بردووه.
برایان له گێڕانه‌وه‌ی قسه‌كانی به‌رده‌وام بووه بۆ رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه و گوتوویه‌تی، ته‌نانه‌ت ژنه‌كه‌یشم ئه‌وكاتانه‌ی هاتووه بۆ سه‌ردانیم، تووشی گێچه‌ڵی سێكسی بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه، به جۆرێك له تۆماری گرتووخانه‌كه‌دا ژماره مۆبایلی هاوسه‌ره‌كه‌میان ده‌رهێناوه و ته‌له‌فۆنیان پێوه كردووه، تا وێنه‌ی رووتی خۆی بۆ پاسه‌وانه‌كان بنێرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كات، ئه‌وا ئه‌وان ئه‌شكه‌نجه‌ی من ده‌ده‌ن.
برایان هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانییه و له سێپتێمبه‌ر/ئه‌یلوولی رابردوو له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن بانكێكی قه‌ته‌ری له دژی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "بریتش پترۆلیۆم" له عێراق كاری كردووه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌ڵپه‌سێراو له نێوان كۆمپانیاكه و برایان هه‌بووه.