مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ژووری بازرگانیی كلدانی ئه‌مه‌ریكی و دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كلدانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مارتن مه‌ننا كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی كلدانی ئه‌مه‌ریكی و كۆمه‌ڵگه‌ی كلدانییه‌كان، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار و چالاكی و پڕۆژه‌كانیان له ئه‌مه‌ریكا و ھه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا خسته ڕوو. ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیشیان بۆ به‌شداریكردنی كارا له پرۆسه‌ی ئاودانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كوردستان پێشان دا.
لای خۆیه‌وه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه كوردستان نیشتمانیی ھه‌موومانه به گشت پێكھاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه جیاوازه‌كانه‌وه، پێویسته ھه‌موومان ھاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین له پێناو زیاتر پێشخستنی ھه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان.
ھه‌روه‌ھا پشتیوانیی ھه‌رێمی كوردستانی بۆ داخوازییه ڕه‌واكانی كریستییانه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم دووپات كرده‌وه، دووپاتی له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و ناوچانه، له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كرده‌وه.