دادگای باڵای فیدراڵی، وه‌ڵامی داواكه‌ی یوسف محه‌مه‌دی دایه‌وه كه داوای كردبوو په‌رله‌مانی كوردستان كاره‌كانی رابگرێت، تا دادگا بڕیار له ده‌ستووری و ناده‌ستووریی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات، ده‌ڵێت "داواكه‌ی تۆ سیفه‌تی به‌په‌له‌ی نییه، بۆیه ره‌ت كرایه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، داداگای باڵای فیدراڵی وه‌ڵامی داواكه‌ی یوسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق دایه‌وه، كه داوای كردبوو "له‌سه‌ر ناده‌ستووریی یاسای به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان"، داوایشی كردبوو دادگا به فه‌رمانێكی لاساری كاره‌كانی رابگرێ تا دادگا بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستووری و ناده‌ستووریی ئه‌و یاسایه ده‌دات.
وه‌ڵامی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ داواكه‌ی یوسف محه‌مه‌د به‌و شێوه‌یه بووه، "له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكه‌ی تۆ سیفه‌تی به‌په‌له‌ی نییه، قسه‌ی دووه‌میش دادگا به داواكار ده‌ڵێت، ئه‌وه‌یش كه دادگا ئێسته بڕیار بدات، ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری داهاتووی دادگا ده‌بێت، بۆیه داواكه‌ی تۆ ره‌ت كراوه‌ته‌وه".
كاتێك چوومه سه‌ر ده‌قی بڕیاره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه داواكه‌ی دكتۆر یوسف محه‌مه‌د ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه
له وه‌ڵامی دادگای باڵای فیدراڵی له‌باره‌ی ده‌ستووری و ناده‌ستووریی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، هیچ قسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه نه‌كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار ده‌درێت په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كه‌ی.
رۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، په‌رله‌مانی كوردستانی ته‌مه‌نی خۆی به ده‌نگی 80 په‌رله‌مانتار بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی یاسادانان كه ده‌كاته ساڵێك و سێ مانگ درێژ كرده‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه دوو داوا له‌سه‌ر په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و یوسف محه‌مه‌د ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار كراوه، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر داواكان نه‌دراوه.
پشتیوان قه‌ره‌داخی چاودێری سیاسی له په‌ڕه‌ی خۆی ته‌نزی له قسه‌ی یوسف محه‌مه‌د و هۆشیار عه‌بدوڵا داوه و ده‌ڵێت، كاتێك چوومه سه‌ر ده‌قی بڕیاره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه داواكه‌ی دكتۆر یوسف محه‌مه‌د ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه كه داوای كردبوو كاره‌كانی په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕابگیرێت تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه.
"ئێسته تێگه‌یشتم ئێمه‌ی كورد بۆچی ڕۆژ له دوای ڕۆژ پاشه‌كشه ده‌كه‌ین به‌رانبه‌ر عێراق، ئه‌وانه‌ی ده‌یاننێرینه به‌غدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمان، توانای خوێندنه‌وه‌ی 10 دێڕ نووسینی عه‌ره‌بییان نییه، ئیتر چۆن بتوانن تێڕوانین و بۆچوونی حزبه عێراقییه‌كان بخوێننه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌رێم، دواتر نووسینه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌وان نین نه‌خوێنده‌وار بین. ". قه‌ره‌داخی وا ده‌ڵێت.