سێ پۆستی تری كورد له به‌غدا بۆ كورد یه‌كلا كرانه‌وه و له نێوان پارتی و یه‌كێتیش له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌زاره‌تی ژینگه، رێككه‌وتن كرا و راوێژكاری كاروباری ئێزیدییه‌كانیش درا به پارتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" پۆستی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بۆ پارتی و پۆستی وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ یه‌كێتی یه‌كلا كرایه‌وه. هه‌روه‌ها راوێژكاری كاروباری ئێزیدییه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دراوه‌ته‌وه پارتی.
له‌باره‌ی كاندیدی ئه‌و پۆستانه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی گوت، به‌نگین رێكانی ده‌بێته وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و هه‌ریه‌ك له رێباز بێركۆتی و نزار ئامێدی له یه‌كێتی، كاندیدن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ژینگه، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمی ناوه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ فوئاد حوسێن و وه‌زاره‌تی داد بۆ خالید شوانی یه‌كلا كرابووه‌وه.