ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی توندی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، ئارێز عه‌بدوڵا راست ده‌كات به‌هۆی حزبه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. ده‌ڵێت، له دوای مام جه‌لال یه‌كێتی شپرزه و بێسه‌روبه‌ر بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، حه‌سیبه گه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئارێز عه‌بدوڵا راست ده‌كات به‌هۆی حزبه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له دوای مام جه‌لال شپرزه‌یی و بێسه‌روبه‌ری له ناو یه‌كێتی دروست بووه، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه مام جه‌لال نه‌یتوانی رۆڵه‌كانی ئه‌و ببنه تاكێكی نیشتمانی و خه‌می هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت، پاشان بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه، ناو به‌ناو بۆ خۆده‌رخستن به نووسین دژی هه‌رێمی كوردستان دێته گۆ، دواجار له نووسینێك باس له‌وه ده‌كات كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان خراپه و به گوته‌ی شاره‌زایان، رێ بۆ خیانه‌تێكی تر خۆش ده‌كات.
گه‌ردی ده‌ڵێ، شپرزه‌بوونی یه‌كێتی ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌یسه‌كانی تیرۆركردن كه له‌سه‌ریان ساغ بوونه‌ته‌وه و په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌به‌ن، ئه‌و كه‌یسانه به‌جۆرێكی تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان راستییه‌كان نه‌زانن، ئه‌مه‌ش لای خه‌ڵك و حكوومه‌تیش قبووڵ نه‌كراوه.
باسی له‌وه كرد، یه‌كێتی و په‌رله‌مانتاره‌كانیشیان به جۆرێك ئاراسته كراون، باس له خراپیی دۆخی هه‌رێم و مه‌ترسی و شه‌ڕ بكه‌ن، ئه‌وه گرێیه‌كی ده‌روونییه و پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئارێز عه‌بدوڵاش له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه با ئاوێكی سارد بخواته‌وه، ئه‌گه‌ر قسه‌كانیشی له‌سه‌ر یه‌كێتی به‌رجه‌سته بكات، ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین، پارتی هه‌میشه به‌رگریكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه و خۆمان به پارێزه‌ریان ده‌زانین، هه‌مووان پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانین دژی هه‌ر ده‌ستێكی ده‌ره‌كی.