له جیهانی ته‌كنه‌لۆجیا و فیلمه زانستییه‌كان به‌رده‌وام باس له زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌كرێ، وه‌ك چه‌مكێكی نوێ بۆ ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و ئامێره خۆكاره‌كان و رۆبۆته‌كان، به‌ڵام كاتێك قووڵتر به نێو جیهانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م گوزه‌ر بكه‌یت، ڕووبه‌ڕووی چه‌مكێكی ئاڵۆزتر ده‌بیته‌وه، كه ئه‌ویش فێربوونی قووڵه كه به ئینگلیزیه‌كه‌ی بریتییه له "
Deep Learning"، هه‌رچه‌نده ئه‌مه لقێك و بازنه‌یه‌كی نێو جیهانی زیره‌كی ده‌ستكرده، به‌ڵام زۆر سه‌رسورهێنه‌ره و شیاوی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، چونكه كار و ئه‌ركی ئه‌م لقه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد بریتییه له دروستكردنی ئامێری خۆكار، كه شیته‌ڵی ڕووداوه‌كان بكات و بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به مرۆڤ بێت، بڕیاری دروست و مامه‌ڵه‌ی گونجاو بكات. ئه‌مه‌یش له ڕێی دروستكردنی تۆڕێكی هه‌سته ده‌ماری ده‌ستكرد ئه‌نجام ده‌درێ، كه جۆرێك له لاساییه‌كردنه‌وه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ و چۆنیه‌تیی كاركردنیه‌تی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به نموونه‌یه‌كی ئاسان فێربوونی قووڵ و زیره‌كی ده‌ستكرد له‌یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه و ڕوونتر تێ‌یان بگه‌ین، وا باشه نموونه به یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی بهێنینه‌وه، كه ئێسته زۆربه‌ی گه‌نجان له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا خوویان به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان گرتووه، دروستكردنی یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنی له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له نووسین و داڕشتنی ملیۆنان ڕیزی كۆد به زمانه جیاوازه‌كانی پرۆگرامینگ، ئه‌مه‌یش له ڕێی په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كه‌وه ڕێكده‌خرێت كه پێوه‌ندی لۆجیكی له‌سه‌ر بنه‌مای خوارزمیات شێوازی كاركردنیان ڕێك ده‌خات. ئه‌و یارییانه‌ی كه به‌مجۆره داده‌ڕێژرێن سنووربه‌ندكراون، واته تۆ ناتوانێ له‌و سنوور و چوارچێوه‌یه ده‌ربچیت، كه په‌یكه‌ربه‌ندی له ڕێی خوارزمیات به نووسینی كۆد به زمانێكی پرۆگرامینگ ده‌ربچیت، ئه‌و جووڵه‌یه‌ی به كاره‌كته‌ره‌كانی نێو یارییه‌كه دراوه، تۆ هه‌ر ده‌توانی ئه‌مه بكه‌یت، ناتوانێ جووڵه‌یه‌كی نوێ دابهێنێت و كه جیاواز بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازی جووڵه‌یه‌ی له به‌شه نه‌بینراوه‌كه‌ی یارییه‌كه كه به ملیۆنان ڕیز كۆده بهێنیته بوون، ئه‌مه‌یش بریتییه له زیره‌كی ده‌ستكرد.
به‌ڵام كاتێك له جیهانی زیره‌كی ده‌ستكرد قووڵتر ده‌بینه‌وه، ده‌گه‌ین به لقێكی تر كه بریتییه له فێربوونی قووڵ، له ڕێی به‌كارخستنی ئه‌و لقه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه، پێویست ناكات به ملیۆنان ڕیز كۆد به زمانێكی تایبه‌تی پرۆگرامینگ بنووسرێته‌وه و سه‌رجه‌م كرته و فره‌یمه‌كان به كۆد دابڕێژرێن، به‌ڵكو كاره‌كته‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌ك له ڕێی ژماره‌یه‌كی كه‌می كۆده‌وه داده‌ڕێژرێن، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و كاره‌كته‌رانه هاوشێوه‌ی مرۆڤ مێشكیان هه‌یه و ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به شیته‌ڵكردنی ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ریان ڕوو ده‌دات، واته وه‌كچۆن مرۆڤ ده‌زانێت كاتێك كه له نێو خانووێك بێ، كه ئاگری لێ به‌رز ببێته‌وه، بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌رگه‌كان ڕاده‌كات، تا خۆی ده‌رباز بكات، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی نێو خانووه‌كه و ده‌رئه‌نجامی مانه‌وه‌یه له نێویدا، كاتێك ئاگره‌كه به گوڕتر ده‌بێت، له‌لایه‌ن مێشكه‌وه، كه ده‌رئه‌نجامه به سووتان و مه‌رگ ده‌رده‌خات، بۆیه جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆكارانه ده‌كه‌وێته جووڵه و به‌ره‌و ده‌رگه‌ی خۆ ده‌ربازكردن ڕاده‌كات، ئه‌م كاراكته‌رانه‌ی نێو یارییه‌كه‌یش له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما و ڕێباز داده‌ڕێژرێن و ئاماده ده‌كرێن، هاوكات ئه‌مه ته‌نیا بۆ یاریی ئه‌لیكترۆنی نا، بگره بۆ ڕۆبۆت و ئۆتۆمبێل و سه‌رجه‌م ئامێره زیره‌كه‌كانی تریش ڕه‌وایه و ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێسته كه زۆر باس له ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتێكی و زیره‌ك و خۆكار ده‌كرێ، كه پێویستی به شوفێر نییه و ته‌نیا ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ی پێ بده‌ین، كه ده‌مانه‌وێ بۆی بچین، ئه‌و خۆی كورتترین ڕێگه ده‌گرێته‌به‌ر و ده‌مانگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست، به ته‌واوی له‌سه‌ر بنه‌مای فێربوونی قووڵه‌وه داڕێژراوه، ئۆتۆمبێله‌كه له ڕێی ئه‌و لقه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه، به ته‌واوی هه‌ست به‌وه ده‌كات، كه نابێ كه‌متر له مه‌ترێك له ئۆتۆمبێله‌كانی پێش و پشت و ته‌نیشتی زیاتر نزیك ببێته‌وه، كاتێك ڕووداوێك ڕوو ده‌دات، یان له شه‌قامێك قه‌ره‌بالغی هه‌یه، هه‌ست به‌وه ده‌كات و ده‌وه‌ستێ یان خێراییه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كاته‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كه‌ی فه‌رمانی پێ بكات و ئاراسته‌ی بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی فێربوونی قووڵ بریتییه له دروستكردنه‌وه و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ له ڕێی ده‌ماره ئه‌لیكترۆنی و زیره‌كه‌وه، كه توانای شیته‌ڵكردن و شرۆڤه‌ی بارودۆخه جیا جیاكانی هه‌یه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌كی به مرۆڤ بێت، له دۆخه جیاوازه‌كان ئاراسته‌ی كاركردنی خوو پێوه‌گرتووی خۆی ده‌گۆڕێت و به ئاراسته‌یه‌كی تر هه‌نگاو ده‌نێت، به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه ده‌دۆزێته‌وه كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و به سه‌لامه‌تی هه‌موو ئه‌ركێك ئه‌نجام ده‌دات.